بۆ ئەوەی زیاتر تێکەڵی کۆمەڵگە بن و، تەنیا پشت بە منداڵەکانیان نەبەستن، ئەوەش بەهۆی نەزانی زمانەوە، ژمارەیەک لە دایک و باوکان دەستیان کردووە بە چوونە ژوورەوەی خولی فێربوونی زمانی سویدی لە بیسکۆپسگاوردنی ناوچەی هەیسینی یۆتبۆری.
خولەکان، بە ناونیشانی (درووستکردنی پرد بۆ دایک و باوک)، زانیاری پەروەردەیی لە خۆدەگرێت، لەوانە زانیاری لەسەر مافەکانی منداڵ و دایک و باوک.
بیرۆکەی دەستپێشخەرییەکە لە ئێوارەیەکی دیالۆگدا و، لە شاری بیسکۆپسگاوردنی شاری یۆتبۆری دەستی پێکرد، لەو ماوەیەدا دایک و باوکان کە وەک پێویست هەستیان بە یەکخستنیان نەکرد لە سوید، باسیان لە چۆنیەتی بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگا و ماڵەوە کرد.
عەبیر حەموود، یەکێ لە گوتاربێژانی دەستپێشخەرییەکە، گوتی: “کاتێک دایک و باوکێک ماوەیەکی زۆر لە سوید نەبووە، ئیدی کاتی فێربوونی زمانی سویدی نەبووە، بۆیە منداڵەکانیان وەرگێڕیان بۆ دەکەن، ئەوەش واتە منداڵەکان دەستەڵاتیان هەیە”.
ئەو لە بەردەوامیدا دەڵێت: “دەمانەوێت سەبارەت بە کۆمەڵگای سوید زانیاری زیاتر بدەینە دایک و باوکان، بۆ ئەوەی بتوانن پێگەی دەستەڵاتی خۆیان لە ناو خێزاندا بەدەست بهێنن”.
هەروەها لە خولەکەدا دایک و باوکان بە شێوازی پەیوەندی کردن لەگەڵ منداڵەکانیان ئاشنا دەکەن، وە ئەو شوێنەی کە دایک و باوکان پێویستە بۆی بچن، کە ئەگەر منداڵەکانیان لە ڕێگەی هەڵەدا بوون، وەک دەرمان و دزی و تاوانی دیکە، هەروەها خولەکان ئاگاداریان دەکەنەوە دەربارەی چاودێریکردنی منداڵ و مافەکانیان.
ئەم دەستپێشخەرییە پڕۆژەیەکە، کە نۆ کۆبوونەوە لەخۆدەگرێت، کە ژمارەیەک لە دایک و باوکانی کۆچەری تێیدا بەشدارن.