پێگە و ڕۆڵی شەهیدان: ملازم حەمەشەوقی و نوری حەمە عەلی لەم مێژووەدا..
هەڵۆ بەرزنجەیی ١٥/١/٢٠٢٢
نووسەر: تورد ڤالسترۆم وەرگێڕانی لە سویدییەوە حاتەمی مەنبەری/
چاپخانەی ئاراس٢٠١٣ کوردستان ٢٣٢ لاپەڕە…
ساڵانێکە بزاڤی وەرگێڕان هەنگاوێکی گەورەی ناوە و گەلێ بەرهەمی جۆراوجۆری بێگانە کراونەتە کوردی. دیارە چەم بێ چەقەڵ نابێ و ئەم دیاردەیەک بێ کێماسی و ڕەخنەلێگرتن نییە. لەگەڵ ئەوەشدا خۆشبەختانە کتێبخانەی کوردی پڕە لە کتێبی وەرگێڕدرا، کە نووسەرانی بێگانە بە باش و خراپ لەسەر کوردیان نووسیووە.
بەشێکی ئەو نووسەرانە لەڕووی زانستی و بابەتییەوە و لەبەر ڕۆشنایی تیۆرییەکدا بەرھەمەکەیان ئەنجام داوە… بەواتایەکی تر بێ ئەوەی واقعی کوردستانیان دیبێت و تێیدا ژیابن، وەک وشکە تیۆریی ، قسە لەسەر مێژوو و جوگرافیا و .فەرھەنگ و دۆخی سیاسی کوردی کردووە، یان لە چاوی حیزبە کوردییەکانەوە بینیوویانە. جیاوازی ئەم بەرھەی دەمانەوێ بە ئێوەی بناسێنین، لێرەوە دەست پێ دەکات، کە نووسەرەکەی بۆخۆی زوو دەستبەرداری ئەم ئەقڵێت و بیرۆکەیە بووە و بۆ ئەوەی واقیعەکە ببینێ و شارەزای بێت و تێدا بژی، دوای سێ و دوو کردنێک لەگەڵ خۆیدا،لە دۆخێکی سەختی شەڕی قورس و گران دا، بڕیاڕ دەدات سەردانی کوردستان بکات.
لە ساڵی 1974 دا،لە گەرمەی شەڕی یەکلاکەرەوەی شۆڕشی ئەیلوول و داگیرکەری عێراقی دا، لەنزیکەوە بەچاوی خۆی دەبینێ چ شەڕێکی سەختە لە کاتێکدا کە: ئەو ڕۆژانەی عێراق و بەعس نکۆڵی ئەوەیان دەکرد، کێشەیەک ھەبێت لە عێراق دا بەناوی کێشەی کورد. هەربۆیەکا زوو بە زوو ئەم باسە لای دەبێتە جێی پرسیارێکی سەرنج ڕاکێش!.
نووسەر وەک ڕۆژنامەنووسێکی پرۆفیشیۆنال و خاوەن ئەقڵێتێکی ئەوروپایی، بەر لەوەی یەک هەنگاو بەرەو ئامانجەکەی بنێ،جارێ بە زانین و زانیاری خۆی چەکدار دەکات و پێداویستی سەرەکی و گرنگی گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی دابین دەکات. هەر بۆیە بەرلەوەی بێتە کوردستان، دەچێ بیروڕای سیاسی و دیبلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لەمەڕ کوردەوە، سۆراخ دەکات!. کاتێ ئەوان بە زمانی دیبلۆماسی و سیاسییانە وەرامی پرسیارەکانی دەدەنەوە، ناڕاستەوخۆ پێیان دەڵێ: کەوا دەیەوێ واز لەوە بھێنی هەر وەک ڕۆژنامەنووسێک دەزکاکانی ئاژانس هەواڵ و زانیاری بدەنێ و ئەویش بەخەیاڵی خۆی دایانڕێژێتەوە.
ئەمە ھۆکارێکی دیاری ھاتنەکەی دەبێت بۆ کوردستان و ڕاست و ڕەپ لەم ڕووەشەوە دەڵێ: « تۆ ناتوانی لە شتێک بگەی ئەگەر بەچاوی خۆت نەیبینی”.»..وەک ئێستا دەزانین “جەمال عەلەمدار” نوێنەری شۆڕش، یارمەتی دەدات بۆ هاتن بۆ کوردستان و ، کارەکەی بۆ ڕێک دەخات. لە تارانەوە بۆ کوردستان …ڕێنوێیی دەکات و نامە و ناونیشانی کەسانێکی پێ دەدات…
دکتۆر “رەمزی” ناوێک لەتاران پێشوازی لێ دەکات و دەیبات بۆ کوردستان. سەرەتا بەناو شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دا دەگەڕێنەوە. لێرەدا سەرنجێکی ورد تۆمار دەکات، کاتێ دەبینێ لەبەردەم دەروازەی ھەرشارێکی ئێران و کوردستان دا پەیکەرێکی گەورەی شا دانراوە دەنووسێ:” ئەگەر ڕۆژێ بێت و ئەم ڕژێمە بروخێ، خەڵکی ئێران ئیشێکی زۆریان لەبەرە،ئەم پەیکەر و وێنانە وردوخاش کەن و بیان سووتێنن “.ل٢٠
شایانی باسە شۆفێرێک هەردووکیان دێنێ بەرەو کوردستان. هەردوو گومانی لەسەر دروست دەکەن،کە یارۆی شۆڤێر! سەر بە دەزگای ساواک بێت و دوور نییە زمانی عەرەبی تێ بگات و ڕەنگە ئینگلیزیشی بزانێت!!. ئاخر دکتۆر رەمزی کە ئەو کاتە بە کاروباری شۆڕش لە تاران بووە، ئێرانییەکان ناسیوویانە و زانیویانە کوردی دانیشتوی بەغدا و فەیلییە. ئەگەرێکی زۆرە هەر بە عەرەبی قسە بکات!…
کاتێ دەگەنە مەھاباد ئیدی ھەناسەیەکی قوڵ ھەڵدەکێشن و چیرۆکی کۆمار و “پێشەوای نەمر” پێشوازیتان لێ دەکات. نووسەر ئامانج و مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی بۆ گەشتەکەی دەدرکێنێ و دەڵێ:” دیارە من لەم سەفەرەدا ھەوڵ دەدەم لەسەر پێشمەرگە بنووسم ، چونکە ئەوان بڕبڕەی پشتی شۆڕشن”. ل ٣١
کەواتە ئامانج لەوە پیرۆزتر نییە، لەو ڕۆژگارە سەختەی بێ کەسی کورددا، بێگانەیەکی ئەوروپایی بێت و باسی پیرۆزی و خەبات و زەحمەتی پێشمەرگە، کوڕانی هەژار و زەحمەتکێشی کوردی سووتەمەنی شۆڕش بکات.
نووسەر.. تا دەگاتە گەڵاڵە چاودەگێڕێ و پرسیار دەکات و زانیاری کۆدەکاتەوە. دواتریش زۆر بەرپرسی گەورەی شۆڕش دەبینێ و دەناسێ و دەدوێنێ..هەر خۆی بەچاوی خۆی بۆمبارانی فرۆکە “سیخۆ و تۆپۆلۆڤ”ەکان دەبینێ، گوندی سوتاو و کاول بوو، خێزانی ئاوارە، خاوەن پێشمەرگەی شەھید و بریندار،دەناسێ. نووسەر بۆ خۆی لە مەیدانی ڕاستەقینەی ڕوداوەکانە و نزیک لە کاراکتەرەکانە،بۆیە خێراتر واقیعە تێدەگات و دەگاتە بیروڕای گەڵاڵە بووی و دەنووسێ:” من تەنیا شەو و ڕۆژێکە لێرەم بەڵام ھەر لە ئێستەوە تێ گەیشتووم کە کوردستانی عێراق ڕاست وەک وڵاتێکی سەربەخۆ کار دەکات ، چۆن ئێوە تەنیا باسی ئۆتۆنۆمی دەکەن؟ ڕاستی مەسەلەکە وا نییە کە ئێوە پێتان خۆشبێ، خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆتان بن” ..ل ٤٢-٤٣
کاری ڕۆژنامەنووس و نووسەری لێهاتوو ئەوەیە، سۆراخکردن گەڕان بکات بەدووی پرسیارە شاراوەکان و شتە دیار و نادیارەکانەوەیە. “تەحسین بەگ” ی میری ئێزیدییەکان یەکێک دەبێت لەوانەی دیداری لەگەڵ دەکات و ئەم ھەڵوێستەی لێ دەگێڕێتەوە:” من بڕوام بە بناخەکانی ئەم شۆڕشە ھەیە، بەڵام ئەمە ھیچ پێوەندیی بە ئاینەوە نییە، “من کوردم ھەموو ئێزیدییەکان کوردن بۆیە من تێکەڵی ئەم شۆڕشە بووم چونکە شۆڕشێکی کوردیتە” ل٤٧.
لە شوێنێکدا ئاماژە بەخاڵێکی تریش دەکات کە دەیسەلمێنێ شۆڕش، شۆڕشی میللەت/ میللی بووە نەک هی حیزب و دەستەوتاقمێک:
پرسیار لە ھاوڵاتییەک دەکات دەربارەی ھەلومەرجی تەندروستی و بارودۆخی نەخۆشخانەکانی شۆڕش! پێی دەڵێن: پێش ھەڵگیرسانی شۆڕش / ڕەنگە مەبەستیان شەڕی١٩٧٤ بێت، تەنیا 2 دکتۆر لە کوردستاندا بوون، ئێستا 95 ھەیە. یاخود دەچێتە گوندێکەوە لە پرسیار و سۆراخدا بۆی دەردەکەوێ کەوا 70 کەسی / پیاوی گوندەکە پێشمەرگەن..
لە گەڕانەوەدا ئەحمەد/ وەرگێرەکەی من دەبات بۆ شوێنێک لەحاجی ئۆمەران لەوێ کۆمەڵێک هونەرمەندی کورد لەسەر پارچەیەکی گەورە خەریکی کێشانی وێنەن،لە وێنەکاندا هەندێک پێشمەرگەی چەک لە شان و کۆمەڵێک گوندی وێرانکراوی ژێر بۆمبا دەبینرێن.لەگەڵ وێنەکانیشدا دروشمی شۆڕشگێڕانە نووسراوان. لە یەکێک لە وێنەکاندا لەیلا ـ ئەو کچەی لە بەغدا هەڵواسرا دەبینم. ل ٤٢
بۆ ئەوەی ستراکچەری شۆڕش بناسێ و نیشانی جیهانی بدات، بە ئاقڵانە و هۆشیارییەوە دەچێتە سەردانی توێژێکی تری بەشدار بووی شۆڕش و بۆمان دەگێڕێتەوە:
“بەشی ڕاگەیاندن لە دۆڵێکی خوارەوە لەنێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران دا هەڵکەوتووە هەر بەشە و تاقمە چادری خۆی هەیە و لە پاڵ چادرەکانیشدا چاڵ و کونی فراوان هەن تا کاتێ هێرشی فڕۆکە خۆیانی تێدا بشارنەوە. لێرە بەشی زۆری ڕوناکبیران و کەسانی خوێنەوار کە دوای ١١ی ئادار و دەستپێکرانەوەی شەڕ بە لێشاو هاتن بۆ کوردایەتی و لەناو شۆڕشدا گیرساونەتەوە و ڕەهەندێکی تریان بەم بزووتنەوەیە زیاد کرد.ئیدی ئەم شۆڕشە شەڕی تاقەت پڕووکێنی کۆمەڵێک دڕندەی کێوی نییە، ئامانج و ئیدیۆلۆجیی ڕوون. من لەناو ئەم چادرە سەوز و بۆرانەدا چاوم بە کۆمەڵێک پرۆفیسۆر و پیاوانی تری شەهادە بەرز کەوت، کە بێگومان هاوتایان لە دنیادا نییە، من دکتۆر کەمال مەزهەر دەبینم کە پسپۆڕی مێژووی کوردە”. ل٥٩
هەر هێندە نا، بەڵکو توێژێکی تری گەرنگ لە توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری، ئەوانیش بە چالاکی و دڵسۆزی خۆیان ئامادەن و نووسەر ئەوانیش بەسەر دەکاتەوە، وێنە ڕاستەقینەکەی شۆڕش و پێکهاتەکانی بەدیار دەخات و بەهەقەت شۆڕشەکە ناسنامەی میللی بەدەست دێنێ.
لە ڕیگای گەڕانەومان لادەدەینە گوندی ” واوسان” …. تووشی کۆمەڵێک هونەرمەند دەبین لەناو باخەکانی ئەم ئاواییەدا،خەریکی کاری مۆسیقان گرووپێکیان پێک هێناوە بەناوی ” گرووپی مۆسیقای شۆڕش” هەموو ئەمانە دوای دەست پێکردنەوە شەڕ لە ١١ی ئاداردا تێکەڵی شۆڕش بوون. من لەگەڵ یەک لەم هونەرمەندانەی بەناوی ” خالید ئەحمەد” کەمانچەژەن و خەڵکیت سلێمانی قسە دەکەم
ل ١٦٨ـ ١٦٩
لە سەراسوێییەکانی بۆ وەرگرتنی زانیاری، پێی ڕادەگەیەنن کە شۆڕش یەک ئامانجی ھەیە،ئەویش “کوردستان یان نەمان”. خاڵێکی تری ھەستیار باس لە دیلەکانی شۆرش دەکات و دیلە عەرەبەکان دەدوێنی درۆی دەوڵەتی عێراق ئاشکرا دەکات، کە کورد دڕندانە مامەڵە لەگەڵ دیلدا دەکات. ئەوجا گەشتێک بەرەوە دەڤەری بادینان دەکات، بەشێکی بە جێبی لاندگرۆزەر و بەشێکی بە وڵاخ/ ھێستر. لەوێدا سەرسوڕمانی خۆی بە ھێستر دەدەبڕێ کەوا چۆن بەبارەوە بەو شاخ و داخ و ڕێگا ھەڵەمووت و دژوارەدا دێ و دەچێ دەنووسێ: ئەمە بەڵگەی« سەرکەوتنی سرووشتە بەسەر تەکنیکدا»واتە ھێستر بەسەر جێبی لانگرۆزەردا!. پاشان ددان بەوەدا دێنی ھەرگیز لە ژیانیدا ھێندەی ئەم گەشتەی بۆ کوردستان میوەی خۆش و بەتامی نەخواردووە.
لەم دەڤەرە موسڵمان و ئێزیدی و کریستیانی/ کاتۆلۆکی ڕۆمی دەبینێ، دەمودەست باوەڕ بە هەبوونی توانای پێکەوە ژیانیی ڕاستەقینە لە کوردستاندا دێنێ…
ئەو ڕۆژگارە و تائیمڕۆش چەکی سووکی دەستی پێشمەرگە کلاشینکۆڤە، ئەویش باش دەزنێ ئەمە بەس نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تانک و تۆپ و فرۆکە مەرگ چێنەکانی ڕژێم و لەشکری بێشوماری ڕاهێنراوی دەوڵەت. ئیدی لە ئاکامی ئەم شەڕە نابەرانبەرەدا، هەر ئەوە دێتە کایەوە، کە ستایشی بێ بڕانەوەی ئازایەتی و لێهاتوویی پێشمەرگەی کورد بەدەردەکەوێ…
هەموو شۆڕش خاوەنی پێنج جێبی دژەتانکی ئەمەریکییە. کە بە رۆکێتی دژەفرۆکە تەیار کرابوون.. ئەم چەکە مۆدێرنە کاریگەریی لەسەر شەڕ و یەکلاکردنەوە هەبووە..
”محەمەد شەوقی ،کە بەرپرسی بەشی دژەتانکی هەموو ئەم بەرەیەی شەڕە،کتێبێکی ئینگلیزی کە باسی فڕۆکە دەکات دەردێنێ و جۆری ئەو فڕکانە پێشانی من دەدات،کە دەوڵەتی عێراق دژی کورد بەکاریان دێنێ و بریتین لە تۆپۆلۆفی ٢٢،فڕۆکەیەک کە یەک کەمەودایی زۆر دەفڕێ و کاری ناسینەوەیە.سوخۆی ١١ کە یەک کەس هەڵدەگرێ و بۆهێرش بەکار دێ. هەلیکۆپتەرێکی گەورە کە هەر لەسەرەتای شەڕەوە هەیانبووە و ئێممە تا ئێستە دووانمان لێ خستووە. شەوقی٢٧ساڵی بووە و بە وتەی خۆی نیازی بەشداریکردنیشی لەسوپای عێراق ئەوە بووە ببێتە خاوەن توانست وزانیاریی سەربازی بۆئەوەی لەخەباتی رزگاریخوازانەی کوردستاندا بەکاری بێنێ. شەوقی داوادەکات داوەتی بکات”.ل ١٤٥
ئێمە بۆئەوەی زیاتر ئەم ڕۆڵە قارەمانەی کوردایەتی بە ئێوە بناسێنین، لێرەدا لەدەرەوەی دووتوێی ئەم کتێبەدا شاکارە شیعرێکی مامۆستا شێرکۆ بێکەستان بۆ ڕادەگوازین، کە لە ستایشی گەورەیی و گرنگی کەسایەتی شەهیدی ناوبراودا هۆنیویەتەوە.

لە یادی” حەمەشەوقی” دا
کوردایەتی قیبلەی ئازادییە و عاشقانی ئەو رووەش شەهیدانن.ئەو کەڵە مێردانەی لە مێژووی ئەرخەوانی
ئێمەدا زامی دەم بە هاواری سەربەستی و بەردەوام گەلاوێژئاسا ئەجریوێنن…
ئاوڕێ لەو رووبارە سوورانە بدەنەوە،ئاوڕێ لە تاڤگەی خوێنمان،ئاوڕێ لە ئەوینی بێ گەردی وەک هەتاوپاک.
وەک ڕنوو بەفری لوتکەکان…لە هەر کوێ ئەوەستن بپرسن…
لە گەرووی کێوەکاندا،لەبەر کەوی بناردا،لە زەرد و ماهی چیاکاندا
لە شەقام و لە کۆڵان و لەبەر دەرگای هەر ماڵێکدا…ئەوەستن.بپرسن،گوێ
رادێرن…بۆ چیرۆکی مەرگی
گوڵەگەنم و مەرگی کانی و مەرگی دارستان و مەرگی هەزاران هەزار گوڵەبەرۆژەی
دڵخوازی
خۆری ئەم وڵاتە جەرگ سووتاوەمان.
هەموو بنچکێ سەرگورشتەی مەلێکی شەهیدی لایە…هەموو گەڵایەک جێ پەنجەی خەناوی
قوربانییەکی پێوەیە..
هەموو بن بەردێ شیعری جوانەمەرگێ…ئەخوێنێتەوە…هەموو ئاوێنەی پێ دەشتێ
رووناکی خۆبەختکردنێ ئەنووسێتەوە..
ئێمە و شەهیدان و خۆشەویستی و ئازادی …لە یەک نابینەوە
ئەم کوردستانە….هەمیشە سک سووتاوو بووە…
(حەمە شەوقی) چاوی ئەستێرەی برژانگ درێژی خوێنگەرمی
گیان پاک و رۆح سووکی ئەم شارە ئازیزە..
کوڕی داربەڕووی پیرەمەگروون… کوڕی دەم بە خەندەی گوێژە
وەختێ وەک کەڵێکی چاو قەترانی …یان وەک ئەسپێکی یاڵ گڕ تێبەربوو…
بە تیری عەشقی کوردایەتی گرفتاربوو…
ئازادی بانگی کرد….سەنگەر هاواری لێ کرد..هەژارانی ئەم وڵاتە ئەنجن ئەنجن کراوە
بەردەرگای ویژدانی ئەویان گرت…
نەیتوانی روو نەکاتە قیبلەی کوردایەتی و بۆی نەجەنگێ
وەک هەموو دڵدارێکی راستەقینەی کوردستان..گوڵی لاوێتی خۆی دا بەدەم
گەردەلوولی شۆڕشەوە..
چووە ناو تەندووری ئاگرەوە…چووە ناو مەرگەوە..
بۆ ئەوەی ژیان…ژیانی کەسانی دی خۆش بکات و گەردنی خۆی بکا بە مۆمێکی
کافووری و لەسەر
تاشەبەردی نەمری دایبگیرسێنێ…
ئەو دەم، (حەمەشەوقی)لە گوڵ خەندەدارتر(حەمەشەوقی)لە گوڵەباخ رووگەشتر
لە “مەم” قۆزتر…لە “سیامەند”بە جەرگتر… رووی کردە شاخ
ئەو دەمە لە وڵاتی ترس و بیمدا..لە وڵاتی چەقۆ و پەتی سێدارە و دۆزەخی بەعسییاند
لە تاریکستانی دوای هەرەسی ئەیلوولدا…پێشمەرگە لە کەوی سپی کەمتر بوو…
وەک پەپوولەسلێمانکە ناو بەناو ئەبینران،
ئەودەمەی (حەمەشەوقی)سواری ئەسپی زریان و …سواری پشتی مەرگ و
چارەنووسێکی نادیار بوو..
کەم کەس ئەی وێرا..لە ماڵی خۆشیا بە دەنگی بەرز بدوێ..کەم کەس ئەیوێرا
نەهێنی دڵی خۆی لای سینەی خۆشی بدرکێنێ..ئا لەو رۆژگارە تووش و چاوچاو نەبینەدا..
(حەمەشەوقی)بۆ کوشتنی نەهەنگی بەعسییان..رووی کردە سەرچاوەی گیراو..تا ئاوی ئازادی
بۆ شاری تینوو بەردات…لەبەر خۆشەویستی بەندەن و داروبەرد و… لەبەر ئەوینی سەربەخۆیی
لەبەر مانگی ئازادی ئەم نیشتمانە…بووکی تازەی هاوسەری جێهێشت و گەیشتە…
ئەشکەوتە تاریک و توونەکان و…لەوێ بوو بە پلوسکێکی بەفراوی تری ئەم کوردستانە
بوو بە رەگێکی تر بۆ سەرفرازیمان..بوو بە چرایەکی تر بۆ رێ و بانمان….لەو رۆژگارە مەترسیدارانەدا
(حەمەشەوقی)..بۆ ئێمە..بۆ منداڵ..بۆ ئاشتی.. بۆ ئایندە و بۆ دەغڵ و دان..
بوو بە ئەستێرکێکی چاورەش. بوو بە بارانێکی سەوز و بوو بە ئاسۆیەکی سیماگەش.
بوو بە گۆرانی و بەستەی ژیان..
هەموو شوێنێ لەم وڵاتە زامدارە..خوێنی ئێمەی لێ پژاوە..
سنوورەکان: گوێزانی سەر لەشی ئێمەبوون..سنوورەکان: کێڵگەی خوێن و شیری سەر ملی ئێمەبوون
مەخفەرەکان و پادگاکان..داسی سەری ئێمە بوون..
لەو ئاستانەدا..لە بەردەمی ئەو مێردەزمە و دێو و درنجانەدا،
لە تەلبەندی دڕکاوی ئەو بۆسە و کەمینانەدا
سەدان: ئەستێرەمان کوژران…سەدان: رووبارمان خنکان…سەدان: گلێنەمان
هەڵوەرین
سەدان: ووشەمان سەربڕان…سەدان، سەدان ئاوێنەمان وورد و خاش بوون..
(حەمەشەوقی)یش یەکێک بوو لەو هەڵۆیانەی…لەوێ لە پشتەوە پێکراو
لەوێ پەلکەڕەنگینەی تاڵی هەڵوەری.
بڕۆ سەر گۆمی زرێبار..دەم و چاوی ئەو ببینە…بڕۆ سەر لوتکەکەی شاهۆ مانگی رووخساری ببینە
بڕۆ سەر شانی ئاڵوەکان…هەڵاڵەی خوێنی ببینە.
ئەگەڕێمەوە..بۆ دواوە..ئەگەڕێمەوە…بۆ جاران…
پایزێ بوو لە خەزاندا یەکمان بینی،یەکمان ناسی! ئەویش..عاشقی شیعری جوان و شەمی تەڕ بوو،
ئاوێزانی وردەکاری و هونەر ئەبوو..بەرانبەر یەکتر دانیشتین،
ئەت ووت گوڵێکی سەرچڵی گەردن بەرزە، خوێنی گەرمی قوڵپی ئەدا..
رۆحی سووکی..لە شنەبای کوێستان ئەچوو، دەم بە بزە، وەک گزنگی سەر چیمەن،
دڵی ئاگردانێکی عیشق بوو بۆ کوردایەتی و…بۆ رزگاری و بۆ پاشەڕۆژ.
چاوانی گەشی!! پڕ لە پرشنگ،پڕ لە ئەوین، کانی سیحر،کانی زرنگ و ووریایی و
هۆشیاری بوون…
هەموو ئەندامێکی لەش،پەنجەکانی،تەوێڵی،بازووی،دەفەی شانی،لە ئاگرێکی بزێوی(بزۆزی) جێ بەخۆ نەگر…ئەچوون…ئەو پرسیار بوو…منیش وەرام، ئەو سۆراخ بوو،منیش شیعر و خەفەتێکی بەردەوام…
رووباری ساڵ هات و رۆیی..چەمی خەممان هەر زیاد ئەبوو،سەری ئەکرد..هەر یەکەمان پەڕینە ناو توتڕکێکی ژیانەوە..هەر یەکەمان بووین بە سێبەری پەرت پەرتی شاخ و داخێ…
من لە تاراوگەی سەر فورات…لە رۆژاوا و… لە بیابانی مەنفا بووم
کە بۆکرووزی هەواڵی…مەرگی ئەوم گەیشتە لا!…لەگەڵ شەپۆلدا بۆی گریاین…
لەگەڵ فورات دا پرسەمان بۆ ئەو دانا…ئەوا ئێستەیش ئازادییە و کوردستانێکی بێ بەعس…
ئەوا ئێستەیش زەماوەندە و کوردستانێکی بێ ترس…وەکو هەموو شەهیدانمان…
زامی گەورەی (حەمەشەوقی)یش بووە بە گوڵەباخێک و کچی مێژوومان..
داوێتی لە قژی و لە تەوقی سەر…چاوی گەشی (حەمەشەوقی)بوو بە ئەستێرەی سەر
باڵای رێکی (حەمەشەوقی)بوو بەدار هەناری گوڵ کردوو…گەردنی بووە بە چرای زەماوەندمان
چۆغەی بووە…بە ئاڵامان
.((بێشێ)) تاقە کوڕەکەشی… بە یادگاری سپی بەرچاوان…
((حەمەشەوقی))وەک گۆیژە زیندووە…((حەمەشەوقی)) مان وەک نێرگز
لە گوڵدانی گیان هەڵگرتووە..*
ئەمە پۆترێتێکی شیعریی کەسایەتی و مێژووی حەمەشەوقی لەدایکبووی ١٩٥٢، ئەفسەری هەڵکەوتووی کوردە. وەک دەبینن لەو هەلومەرجە سەختەی کوردستان و شەڕی قورس و گرانی بەرەیی زەمینی و ئاسمانیدا، ئەو سەرچاوەی ئینگلیزیی لە کنە و نیشانی بێگانەکانی دەدات. بەواتای ئەوە چەند بەئاگا و ڕۆشنبیر و تاقانەیە. ناوبراو لە ڕیزەکانی سوپای عێراقیدا شارەازیی پەیدا کردووە، بەنێتی خزمەتی شۆڕشی کورد. دواتر بووە بەرپرسێکی سەربازی و سیاسی گەورە و بەرچاوی نێو ڕیزەکانی پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆک. هەموو دڵسۆزیی بێ سنوور و گیانبازی و خۆبەختکردنی ئەم فەرماندە دیار و هەڵکەوتووە، ڕەنگدانەوەی سەرچاوەی بیرە پیرۆزەکەی کوردایەتی بوو، کە بژێوی ڕۆح و گیانی بوو. هەرچی بۆ کورد و کوردستان بکردایە، بە ئەرکێکی سادەی سەرشانی خۆی دەزانی. شەوقی ڕۆشنبیرێکی گەورە و دەستی شیعر و خوێنەوارێکی دیار و شارەزای جیهانی فیکر بوو. تا لە ڕۆژی ٦،٥،١٩٨٠ دا بەدەستی داگیرکەریئ ئێرانی،لە نزیک شاری بانە شەهید کرا.
نووسەر باس لە دیمەن و کەسایەتییەکی هێجگار گرنگ و بەرچاوی ئەو ڕۆژگارەی شۆڕش دەکات و سەرنجێکی ورد لە کەسایەتی ئەم ڕۆڵە هەرە دڵسۆز و ئازا و قارەمانەی شۆڕش دەگرێ و بە دیمەنی ڕێزی لەناو شۆڕش و پێشمەرگەدا، باسی کەسایەتی پێشمەرگە و فەرماندەی بەجەرگ و قارەمان و گیڤارای کوردستان، ” نوری حەمە عەلی” مان بۆ دەکات:
” لەو کاتەی کە ئێمە دانیشتووین و قسە دەکەین و پێشمەرگەکان بە بەردەماندا دێن و دەچن و هێندێکیشیان تاوێک دادەنیشن تا پشوویەک بدەن و یەکێک لەو پێشمەرگانە لە لایەن فازڵ و شەوقییەوە جیاواز و زۆر بە گەرمی پێشوازیی لێ دەکرێ . فازڵ دەبێژێ:
ئەمە کاکە ” نوری”ییە،ئەو و پێشمەرگەکانی هاتوون بۆ یارمەتیدانی ئێمە .کاک نووری لەناو ئێمەدا بۆ ئازایەتی و قارەمانەتی بەناوبانگە. نووری نە جامادانەی لەسەرە و نە لەو پشتوێنە درێژەش کە پێی دەڵێن” شوتوک؟ . سەراپای جەستەی بڕوا ،هێز و توانایەکی لە بڕان نەهاتووی لێ دەبارێ. چاوی چکۆلە،برۆی پڕوڕەش،هێندێک گرنج لە تەوێڵی کەوتوون و زنج و ڕوومەتی بە ڕدێنێکی ڕەش داپۆشراوە. فازڵ دەڵێ:
کاک نووری بە ٩٠ پێشمەرگەوە کێوی ” گۆڕا”ی لە دوژمن وەرگرتەوە. ئەمە سەرکەوتنێکی مەزن و لە ڕاستیدا بۆخۆی شاکارێک بوو. نووری لە ١٩٦٢ دەوە تێکەڵی شۆڕش بووە و تا ئێستە بەشداریی خەبات و خزمەتە. بەڵام ئەو زۆر کەم قسەیە و حە\ز لە گێڕانەوە و تاریفکردنی شتێک ناکات،کە خۆی ئەنجامی دابێت. ل١٤٥
” هێرش و پەلامار و داگیرکارییەکەی دوژمن رۆژی ١٦ی ئاب بووە، لەبەر گرینگی و ستراتیجیەتی ” کێوەکە دەبووایە بە هەر نرخێک بووە لە دوژمن بستێنرێتەوە. ئەم ئەرکە دژوارە بە کاک نووری سپێردرا. ئەو ٩٠ پێشمەرگەی بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژاردن و چەکی ئەم چەکی ئەمانەش هەر کلاشینکۆف بوو.
شەڕ و هێرشی پێشمەرگە سەعات ٦ی بەیانی دەستی پێکرد.بەیارمەتی تۆپخانەی شۆڕش تا لووتکەی شاخ چوون.لەشەڕێکی دەستەویەخەدا لەگەڵ سوپایەکی ٥٠٠ کەسی دوژمندا دەستی پێ کرد. زیاتر لە ٢٠٠ سەرباز و ئەفسەری دوژمن کوژران و ئەوانی تریان هەڵاتن. لەم شەڕەدا ١٣ پێشمەرگە گیانیان سپارد و ٣٥ بریندار بوون…. ئێستا کاک نووری بە ٢٠٠ پێشمەرگەوە نێردراوە بۆ یارمەتی ئێمە تا بەرگری لە “گەرووی عومەرئاغا؟ بکەین. ئەو لە سلێمانییەوە هاتووە و لەوبەرەیەشدا شەڕی دژوار لە ئارادایە،بەڵام بەرەی باڵەکایەتی گرنگترە بۆیە کاک نووری پێویستە لێرە بێت”. ل ١٤٦
من لە کاک نووری دەپرسم دۆخی پێشمەرگەکانی جۆنە،ورەیان، بڕوایان؟ ووەڕام هەموو پێشمەرگەیەک بۆ خۆی قارەمانێکە،هەمووان شەڕوانی ئازا و نەترسن. بەڵام من پێم وایە پێشمەرگە گەنجەکان باشتر شەڕ دەکەن تا بە تەمەنەکان،هەموو پێشمەرگەکانی هاوڕێی من گەنج و کەم تەمەنن”. ل ١٤٦
” نوری هاتووە بۆ یارمەتیدانی مستەفا نیرۆیی بەرپرسی دەڤەرەکە
کاک نووری پێی وایە دەبێت هێرش بکەینە سەر دوژمن و دۆڵی ڕەواندز پاکیان کەینەوە. ئەو خۆی ئامادەیە پلانەکە داڕێژێ و بۆ خۆیشی فەرماندەیی هێرشەکە بگرێتە ئەستۆ”. ل ١٤٧
ئازایەتی و دڵسۆزیی و لێهاتوویی و خاکەڕایی نوری حەمە عەلی بۆ خۆی داستانێکە و کەس نییە نەیزانێ و نەیبیستبێت. ئەم ڕۆڵە هەڵکەوتووەی کورد لە ساڵی ١٩٦٢ ەوە بۆتە پێشمەرگە و گیانبازی کردووە بە ژیانی خۆی لە ڕێی کورد و کوردستان دا. بەوپەڕی پابەندی فکریی و ڕەوشتی و مۆڕاڵی بێوێنەی بەرزەوە پێشکەش دەکات. گرنگی ئەم فەرماندەیە لەوەدا بووە، لەدەڤەری سۆرانەوە، دەچێتە ناوچەکانی دیکە بۆ بەهانەوە چوونی هەڤاڵانی شۆڕش و گرتنە ئەستۆی ئەرکە هەرە تایبەت و مەترسیدار و قورسەکان.
نوری حەمەعەلی، لە هەر بستۆکەیەدا بوو بێت، جێ دەستی دیارە و مێژووی گەورەی لەدوای خۆی تۆمار کردووە. نوری حەمەعەلی، گەلێ بەڕێز و خۆشەویستی نێو شۆڕش و پێشمەرگەکان بووە. بۆ خۆی هەمیشە بەشدار و لە سەنگەری هەرە پێشەوەی شەڕدا بووە. چەندین جار گوللەی دوژمنی پێدا چزاوە و لە مەرگی ڕاستەقینە گەڕاوەتەوە. فەرماندەیەک بە ڕۆحی پێشمەرگە بووە، خاکەڕا و دڵسۆز، تا ئەوپەڕی کەوشەنی سادەیی. دژی فشەوفیشاڵ و زۆربڵێی و پێداهەڵگوتنی بێ تام و لەخۆڕازی بوون بووە. ئەم خەسڵەتەیشی دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەی بیرە پیرۆزەکەی کوردایەتی، کە سەرچاوی باوەڕ و هێز و مەشخەڵی دەستی بوو.
بەڕاستی مەگەر تیۆریستی سەربازی بەناوبانگی ئەڵمانی Carl von Clausewitz زیندوو بکەینەوە بێت، شرۆڤەی ئەقڵی ستراتیژی سەربازیی ” نوری حەمە عەلی”مان بۆ بکات. بە گووتەی کلاوزەڤیتز:
{ بێ ئازایەتی و لە خۆبڕاوی پیاو ناتوانێ لە شتی گەورەدا،هیچ بکات، مەترسیش لە هەموو لایەکەوە هەیە} . یاخود دەڵێ{ بارودۆخێک هەیە تێیدا باڵاترین بوێری و ئازایەتی، ئەوەیان بەرزترین حیکمەتە}. ئەمانە کتومت لەگەڵ مێژوو و خەباتی نوری حەمە عەلی دا جووت دێنەوە.
بەداخی هەرە سەوز و گرانەوە، زۆر بێتاوان لە ڕۆژی ٢٠/٩/١٩٨١ دا لە شاری سلێمانی بە غەدر شەهید کرا!. هەربۆیە کوشتنی ئەم ڕۆڵە هەڵکەوتووە بە زوویی ناڕەزاییەکی جەماوەری فراوانی دانیشتوانی سلێمانی و کوردستانی لێکەوتەوە. توڕەیی خەڵک بەوە گەیش ماتەمینی تەنانەت بکوژەکانیشی گرتەوە.
جا بنۆڕە!! کارەسات و چارەنووسی وا تراژیدیایی و خەمناک و تاڵ لە مێژووی هیچ میللەتێکی تردا بەرچاو ناکەوێت. ئەفسووس بۆ خۆخۆریی و دڵڕەقیمان بەرانبەر بەیەکتر!!. ئەم دیمەنە نەفرەتییە هەزارجار دووبارەوە بووە پرسیاری گەورەی(بۆ)ی لە مێژووماندا خوڵقاندووە؟؟!.
ئەم گەشمردەیە تا لەناو شار بوو، دوژمن هێندە لێی تۆقیبوو، دەبوو زوو زوو بچێتە دامودەزگاکانی ڕژێم و بوونی خۆی بسەلمێنێ، دەنا بەرەو ڕووی مەرگ دەبۆوە.
بۆ شەهید نوری حەمە عەلی
برینم ئاگرە شاڵاوە خوێنم
سەرینم پڕ لە پشکۆیە شوێنم
لە ڕووی ڕۆژا بە بەرگی ئەرخەوانی
لە توێی نووسراوە نووریم هەر ئەمێنم
ئەمێنم چونکە ڕۆڵەی سووری پشکۆم
برووسکەی ئاڵو واڵای دەوری ئاسۆم
لەناو دڵدام لەناو خوێن و دەمارام
هەتا کوردێ بمێنێ من لە شارام
حەمە ساڵح دیلان
شێرکۆ بێکەسی گەورەش بە پارچە شیعرێک لەسەر ئەم ڕۆڵە بێهاوایەی کوردایەتی بەشداریی لە ناساندن و ستایشی گەشمردە نوری حەمە عەلی دا دەکات.
لە کانێسکان هەر لە سەرکانیە جوانەکەی لەناو ڕەوە
کەڵ و ئاسکەکاندا کێم بینیەوە؟ ئای خودایە! خۆ ئەوە
“نوری حەمە عەلی” یە، ڕانکەچۆغەی گوڵی ژاڵە و
پشتێنەکەی لە گێلاس و سەروقژی گوڵەباخ و جووتێ کڵاشی
هەورامیش، کردبوونی بەسەر پێوە و ئەویش هەر سوور!
ئاڵان. ئای نووری گیان! سەتاپات سوور ئەچێتەوە و
بووی بە یاقووت ، لەکوێوەبۆ کوێ نوری گیان؟!
نوری وتی:لە نادیارەوە بۆ نادیار، بەڵام تۆ لەوەیان گەڕێ
باش بوو دیمیت، پرسیارێک هەیە و شەو و ڕۆژ هەر لەگەڵما
ئەگەڕێت و ئەویش بۆتە مەراقێکی سوور و خەوی سوور و
لەسەرما ئەسووڕێتەوە. پرسیارەکەم هەر ئەوەیە: بۆ منیان کوشت؟! بۆ؟ بۆ؟ بۆ؟من
خەریک بوو شتێک بڵێم.
لە پڕێکدا هەرچی
کەڵ ئاسکەکانە هاواریان کرد: غەدر،غەدر،غەدر
ئیتر هەموویان لەگەڵ ” نوری” دا وەرچەرخان و
لەسەر جادەی ناوگردان و لە چاو ونبوون!
شێرکۆ بێکەس
نووسەر لە بەشی کۆتایی کتێبەکەی دەمانگێڕێتەوە بۆ مێژووی کورد لە عێراقی عەرەبیدا و حکومەتەکانی دەوڵەتی ناوبراو و ھەڵوێستیان لەسەر کورد و سیاسەتی دوژمنکارانەیان تا باسەکانی ستراکچەری بەعس و ئایدۆلۆژییەکەیان و سەرەتاکانی ھەڵگیرسانی شۆڕش و پێش ڕێکەوتنی ئازاری 1970 ھەوڵە تیرۆرتستیەکانی کوشتنی” مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی”…
دەڵێ: لەگەڵ ئەوەشدا مافی ئۆتۆنۆمی دراو