KDC

گرنگی کات

ئەو چركە و خولەكەیە کە تێدەپەڕێ دەڕوات و پاشەكەوت ناكرێت و ناگەڕێتەوە. كه‌سانێ كه‌ نرخ و به‌های كاتیان لایه‌، ئاماده‌ن گه‌ر كات بە پاره‌ بوایه‌ بیانكڕیایه‌، چونكه‌ ئه‌زانن ته‌مه‌نی ئینسان یه‌ك-دوو ڕۆژێكه‌ دێ و ئه‌ڕوات و گەڕانە دواوەوی بۆ نیە.
مرۆڤ هەروەک چۆن لەبووندا شووێنێکی داگیر کردووە لەسەر ئەم زەمینە بەهەمان شێوەش کاتێکی دیاری کراوی هەیە ڕۆژێک دەێت ئەو کاتەی بەسەر دەچێت،کە بەسەریش چوو ئیدی هیچ شتێك جێی ناگرێتەوە و بەهیچ هێزێك ناگێردرێتەوە.بۆیە گرنگە بزانێت چۆن ولەچیدا کاتەکانمان بەکاردەهێنین، چونکە کاتی ئێمە یەکسانە بەژیانی ئێمە، کاتێک دەڵێن کات زوو دەڕوات واتا لەتەمەنی ئێمە زوو دەڕوات، ئەوە تەمەنی ئێمەیە کە زوو زوو بەرەو بەسەرچوون دەڕوات.گرنگترین شت لە بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی دروست ئەوەیە کەئامانجەکەت دیاری بکەی هەر لە ساتی یەکەمەوە، پلان و بەرنامەی ڕێژی خۆتت کردبێت، بۆ ئەوەی کاتە بەنرخەکاندا لەدەست نەچێت و کاتێک بەئاگا بێتەوە لەهیچ کام بە کارەکانت ڕانەگەشتووبیت. پێشینان وتوویانە کات:وەک شمشێر وایە گەر نەیبڕیت ئەت بڕێت.بەداخەوە یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی تاکه‌کان له‌ کات، مامه‌ڵه‌کردنی نادروستانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئامێره‌ ته‌کنۆلۆژییه‌کانی سه‌رده‌مدا، به‌جۆرێک ئه‌م ئامێرانه‌ لای ژمارەیەکی زۆری گەنج و لاو پشکی شێریان بەرکەتووە لەکات بەفێرۆداندا، چەندین گەنج هەن بە چەندین سەعات بەدیار بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیایی دونیایی مۆدێرنەدا دادەنیشن بێ ئەوەی بیربکەنەوە و داهێنانیان هەبێت. ئەمە وادەکات لەو تاکە نەک تاکێکی بەرهەم دار نەبێت بەڵکو لەڕووی دەروونیشەوە دەبێت بەکەسێکی داڕووخاوە، بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی کە ئەزانن چۆن کاتەکانیان بەڕێوەبەرن لە ئیشی بە سودو بەرهەمدار، خۆشحاڵترن لەو کەسانەی کاتەکانیان بە فیڕۆ ئەدەن بەبێ هیچ سودێک چونکە خۆشبەختی بەندە بە ئیش و کاری بە سودەوە
كات،بەسامانێكی گرنگی ژیانی مڕۆڤەكان دادەنرێت، كە لە رێگای كاتەوە مرۆڤ دەتوانێت كارەكانی ژیانی رۆژانەی خۆی ئەنجام بدات بەپێی ئەو كاتەی كە بۆی دیاری كراوە،دووبارە ئەوە كاتە كە دەبێتە هۆكارێك بۆ وەستانی ژیانی مڕۆڤەكان واتە ئیتر هەر مڕۆڤێك لە كاتێكی نادیار ژیانی كۆتایی پێ دێت و ماڵئاوایی دەكات بۆ هەتا هەتایە كە چیتر پێویستی بە كات نیە بۆ ژیانی، بەشێوەیەكی تر دەتوانم بڵێم هەر مڕۆڤێك كاتێك چاوی بە دونیا دەكاتەوە دەبێتە خاوەن كاتێكی تایبەت و دیاری كراو بەخۆیەوە هەتا ئەو رۆژەی هەناسە دەدات لەژیانی دا ، بەڵام ئەوەی كە لێرەدا گرنگە بریتیە لە ریكخستنی ئەو كاتانەمان كە هەر رۆژێك بەخۆرایی پێمان دەدرێت بەڵام ئێمە دەبێت وەكو گەنجینەیەك بۆخۆمان سەیری بكەین هەتاوەكو بتوانین بەشێوەیەكی ئارام و تەندرووستانە ژیانمان بەڕێ بكەین، هەر رۆژێكی مڕۆڤەكان بریتیە لە بیست و چوار كاتژمێری تەواو كە لەپاشان ئەو ژمارەیە جارێكی تر بۆ مڕۆڤەكان نوێ دەكرێتەوە ، بەڵام زۆر جاریش هەیە بۆ كەسێك یاخود چەند كەسێك نوێ ناكرێتەوە ئەو بیست و چوار كاتژمێرە چوونكە ئیتر ئەو كەسە تەمەنی ڕێگای پێ نەدا كە دووبارە بیست و چوار كاتژمێری دیكەی پێ بدرێتەوە لە ژیانی دا ، لێرەدا دەتوانین بڵێین كات بەشێكی گرنگە بۆ بەڕێكردنی تەمەنی مڕۆڤەكان ، كەلەیەكەمین رۆژی لە دایك بوونیەوە هەتاوەكو ئەو ڕۆژەی كۆتایی پێ دێت.
ئەو بیست و چوار كاتژمێرەی كە بۆمان دیاری كراوە لە ژیانی ڕۆژانەمان ، دەبێت خشتەیەكی زۆر رێك و پێكی بۆ دابنێین ، هەتاوەكو بتوانین سەرجەم كار و پێداویستی و خۆشیەكانمانی پێ ئەنجام بدەین ، ئەگەرنا بە پێچەوانەكەیەوە هیچ خشتەیەكمان نەبێت بۆ ئەو بیست و چوار كاتژمێرەی ژیانی خۆمان ئەوە بەهیچ شێوەیەك ناتوانین سوودێكی ئەوتۆ لە ژیانی خۆمان دا ببینین ، تەنیا ئەو كاتە بە فیڕۆ دەدەین و هیچی تر … كە ڕەنگە تۆ ئەمڕۆ ئەو بیست و چوار كاتژمێرەت بۆ نوێ كرایەوە بەڵام لەوانەیە بۆ بەیانیەكەی تۆ بێ بەش بكرێیت لە رۆژێكی نوێتردا ، بۆیە هەوڵبدە كە هەڕۆژێكت بۆ نوێ كرایەوە ئەوە بەهەلێكی زێرین بۆخۆت بیقۆسەوەو باشترین كارو چالاكی تێدا ئەنجام بدە كە سوودی بۆخۆت و دەورووبەرەكەت هەبێت.
نوسینی : علی جمال

___

خوێندنەوەو ناساندنی کتێبی
گەشتی ژیانم

KDC

بەشێک لە کتێبی بۆرییە ئاوەکانی حوکمڕانیی

KDC

گرنگی فێربوون لە ژیاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW