KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
لەدوای کۆنگرەی یەکەمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوە لە مانگی دیسمبەری ٢٠٢١ لە پایتەختی کوردستان هەولێر، زۆربەی ناوەندەکان بەردەوامن لە چالاکی و دیدارو کۆبونەوە لە ووڵاتەکانیان ، هەردەم ئامادەییان هەبوە لە نێوەندی بڕایارو ڕووداوەکانی تاراوگە ، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ووڵاتی نەرویج ، پێش کۆنگرەو دوای کۆنگرەش هەردەم چالاك و ئامادەباشی هەبووە بۆ تێگەیشتن و گەیاندنی دەنگی ڕەوەندی کورد لەو ووڵاتە بە دەزگاو حکومەت و دامەزراوەیەکانەوە .
بەڕێز دکتۆر نورەدین و هەڤاڵانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ٢٧ / ٣ / ٢٠٢٢ لە دیدارێکدا چاوی بە بەڕێز باڵیوزی عێڕاق دکتۆر عەلی لە ئۆسلۆ کەوت تاوەکو لە نزیکەوە باس لە بارودۆخی عێراق و کوردستان و ڕەوشی گشتی سیاسی بکرێت ، وە باس لە ڕەوەندی کوردستانی کرا لە ووڵاتی نەرویچ هەر بۆ ئێوارەش لە ماڵی دکتۆر عەلی ئێوارە خوانێك ڕێك خرا لەگەڵ کەسایەتیەکی ووڵاتی مەغریب ، لەو دیدارە دا گفتووگۆ کرا لەسەر پێشهاتەکانی سیاسی عێراقی و کوردانی تاراوگە و پەیوەندی باڵیوزخانەی عێڕاقی بە ڕەوەندی کوردستانی و کار ئاسانی بکرێت بۆیان بەتایبەت لە قونسڵگەری لە بواری کاری ڕۆژانە، بێگومان جەنابی سەفیر زۆر بە خۆشحاڵییەوە گرنگی دا بەو دیدارە وە گوێ ی لە داواکاریەکانی ڕەوەندی کورستانی گرت کە لە داهاتوودا ئەو کارئاسانییەیان بۆ بکات ، وە بەڕێز دکتۆر عەلی باڵیوزی عێراق لە ئۆسلۆ بە شاندی ڕەوەندی کوردستانی ڕەگەیاند کە دەرگامان واڵایە بۆ هەموو کار ئاسانی یەك بۆ ئێوەی بەڕێز وە هەر کێشەیەکتان هەبوو دەتوانن پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەنجام بدەن .

___

بۆمبێک بە کاروانی هێزێکی هاوپەیمانان دەتەقێتەوە

KDC

ئۆکرانیا: دوای گەمارۆیەکی درێژ دەیان هاوڵاتی کارگەی ئەزۆڤستاڵ لە ماریۆپۆل بەجێدەهێڵن

nusar1

چالاکوانێکی مافەکانی ژنان دەستگیردەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW