KDC

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە لەسەر کۆرسی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆرسی دووەمی فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوازی ئۆنلاین دەکاتەوە، کە هەر سێ شێوەزاری سۆرانی و بادینی و کرمانجی لە خۆ دەگرێت.

هەورامان عەلی تۆفیق، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، رایگەیاند، پڕۆژەکەیان بۆ ساڵی رابردوو بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجێگەیاندووە و، لەو رێیەوە توانیویانە چەندین منداڵی کوردی تاراوگە نشین فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی شیرینی کوردی دایک بکەن.

خوێندنی ئۆنلاین، کە بە هەرسێ شێوە زاری سۆرانی و بادینی، بۆ منداڵانی تاراوگە نشین، لە رێککەوتی 6ی3ی2022 کەوتە بواری پراکتیکییەوە و، ئەوەش لەڕێی تۆمارکردنی ناوی بەشداربوان لە رێی لینکێکی تایبەت.

هەورامان ئەوەشی خستەڕوو، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەهۆی خەمخۆرییان بۆ زمانی دایک، پڕۆژەیەکی خوێندنی ئۆنلاینی پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، خۆشبەختانە لەلایەن ئالان حەمەسەعید، وەزیری وەزارەتەکەوە، پشتیوانی خۆیانی بۆ بە گەڕخستنی پڕۆژەکە پیشاندا، کە بریتییە لە خوێندنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کوردی تاراوگە نشین، ئەوەش لەپێناو ئەوەی منداڵانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی دیکە، لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی دایک بێ بەش نەبن.

هەر لەسەر ئەو پرسە نەتەوەییە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستای بۆ دابینکردووە، هاوکات پرۆسەی خوێندنەکەش وێڕای فێربوونی زمانی دایک لە وڵاتانی دەرەوە، هاوکات لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوونیشیان بەشێوەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێتە بەشداربووان.

بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، داواش دەکات، هەر کەسێ ویستی بەشداری پێکردنی منداڵەکەی هەیە، ئەوا بە دروستی ژمارە تەلەفۆنێک، کە واتساپی لەسەر بێت، هاوکات ئیمەیلەکانیان دروست بن، ئەوەش لە پێناو پەیوەندیکردن پێیانەوە، وتیشی: “بەداخەوە کۆرسی یەکەم، ئەو کێشانەمان هەبوو، کە چەندین منداڵ بەهۆی ئیمەیلی ناردوست، یا ژمارەی بێ وەتسئاپ، نەیانتوانیوە بەشداری کۆرسەکە بن، بە هیوام بۆ ئەمجارە ئەو هەڵانە دووبارە نەکرێنەوە”.

هەورامان عەلی، جارێکی دیکە داوا لە دایک و باوکانی کوردی دانیشتوانی تاراوگە دەکا، دەتوانن لەڕێی ئەم لینکەی خوارەوە، منداڵەکانیان تۆمار بکەن، کە بڕیارە مانگی 9 کۆرسی دووەمیان دەست پێبکەن.

لینكی سۆرانی – بادینی

Kûrmançi link

___

گرووپێکی تورک هەڕەشەی سووتاندنی هاووڵاتییە کوردەکان دەکەن

KDC

مەترسیدارترین ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا

KDC

گەنجێکی کورد له ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکیدا گیانی له ده ستدا

KDC
KDC

FREE
VIEW