KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لە ئەمریکا پیرۆزبایی لە دوکتۆرێکی کورد دەکات.

ئارام گەڵاڵی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی هارڤەرد لە ئەمریکا، بەهۆی توێژینەوەو دۆزینەوەکانی لە بواری پزیشکی و شێرپەنجەی مێشک، خەڵاتی رۆشنترین مێشکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ ساڵی 2023 پێدراوە.
بەم بۆنەوە مستەر کورد نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، لە پێوەندییەکی تەلەفوونی دا پیرۆزبایی گەرمی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێشکەش کردو هیوام خواست د. ئارام لە قۆناغەکانی دیکەی ژیانی زانستی و ئاسایی دا سەرکەوتوو بێ.


هەروەها رەحیم رەشیدی داوای لە د. ئارام کرد تاکوو ئەو جێگای بتوانێ وەکوو باڵوێزێکی زانستی و مرۆیی بایەخ بە پرسی کوردستان بدات تاکوو جیهان باشتر تێبگەن کە ئەگەر دەرفەت و مەودا هەبێ کوردیش دەتوانێ بە لێهاتوویی لە پێشخستنی بوارە جیاجیاکانی زانستی دا خزمەتی خۆی و مرۆڤایەتی بکات. هاوکات رەحیم رەشیدی بەرێزەوە داوای لە د. ئارام کرد بەشێک ل پسپۆری و زانستەکەی بۆ پێخستنی کەرتی تەندروستی و زانستی پزیشکی لە کوردستان تەرخان بکات.
لای خۆییەوە د. ئارام گەڵاڵی وێرای سپاس لە نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بۆ ئەو پێوەندی و پیرۆزباییە، دڵنیای کردەوە د. ئارام شانازی زۆر بە کوردستانی بوونی خۆیەوە دەکات و سەربەرزە بە ناسنامەو نیشتیمان و کولتووری میللەتەکەیەوە. هیواخوازە لە داهاتوودا چەند کۆرسێک لە زانکۆکانی کوردستان بڵێتەوەو لەم رێگایەوە خزمەت بە خەڵکی کوردستان بکات.

خەڵاتی رۆشنترین مێشکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لایەن حاکمی دووبەی، شێخ محەممەد بن خەلیفە ئالمەکتووم، لە ساڵی 2014 دامەزراوە، بەڵام کۆمەڵێک شازادەی دیکەش هاوکاریان کردووە بۆ پێداویستییەکانی، خەڵاتەکە بەناوی شازادە وەلید بن تەڵاڵەوەیە، بەڵام کە پێداویستییەکانیان بۆداناوە، داویانە بە زانکۆی هارڤەرد، زانکۆی هارڤەرد ساڵانە دەیدات بە سەرکەوتووترین کەسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی و تازەگەری و داهێنان لە بواری زانستی پزیشکی.


پێشتریش، د. گەڵاڵی ژمارەیەک خەڵاتی لەبەرامبەر توێژینەوە زانستییەکان و کارەکانی وەرگرتووە، ساڵی 2018 خەڵاتی لە کۆمەڵەی شێرپەنجەی منداڵانی سوێد وەرگرتووە، ساڵەکانی 2011 و 2012، دوو خەڵاتی لەلایەن بنەماڵەی پاشای سوێد وەرگرتوە، خەڵاتێکیشی لە دامەزراوەی سوێدی ئەمریکی وەرگرتووە بۆ زانستی پزیشکی کە سەرکەوتووترین کەسایەتییەکانی ئەو بوارە لە ئەمریکا و سوێد و کەنەدا خەڵات دەکات، لە ساڵی 2021 لە نێو 73000 لێکۆڵەردا، کە لە 140 وڵاتی جیاوازەوە ئامادەبووبوون، خەڵاتی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکا بۆ یەکێک لە توێژینەوە زانستییەکانی پێبەخشراوە. هەر ئەمەش وایکرد لە زانکۆی هارڤەرد کە یەکەمین زانکۆیە لەسەر ئاستی جیهان و دەکەوێتە شاری بۆستن لە ئەمریکا بانگهشتبکرێت.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزرێت

nusar1

ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە،ڕووسیاش گەمارۆی زیاتری شاری کیێڤ دەدات

nusar1

لەبەر ئەم هۆکارانە قژت بۆیاخ مەکە

KDC
KDC

FREE
VIEW