KDC

پرۆفایلی یانەی بەرشەلۆنە


سەرەتای دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زایینی، کاتێک «خوان گامبەرز» لەگەڵ ھاورێکانی لە شاری بارسێلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا یاریی تۆپی پێیان دەکرد. لە ساڵی ١٨٩٩، خوان گامبەرز بڕیاری دا یانەی بارسێلۆنا دروست بکات. پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسریی بەناوبانگ ھانس گامبەرز بوو کەوا توانیی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە
یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. ئەم یانەیە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە. یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ڕیاڵ مدرید و ئاتلێتیک بیلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونەتە پلە دووی خولی ئیسپانی. یانەی بارسێلۆنا لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتیی خوان گامبەر بە درووشمی “زیاتر لە یانەیەک-Més que un club” دامەزرا. تاکە ڕکابەری بە درێژاییی مێژوو یانەی (ڕیاڵ مەدرید)ە—ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.
یانەی بارسێلۆنا چوارەمین بەنرخترین یانەی وەرزشییە لە جیھاندا؛ بەھای ٤٬٠٦ ملیار دۆلارە و، دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێی جیھانە لەڕووی داھاتەوە، کە سەرمایەی ساڵانەی ٨٤٠٬٤ ملیۆن یۆرۆیە.] سروودی فەرمیی بەرشلۆنە «کانت دێل بارسا»یە کە لەلایەن خاومی پیکاس و جۆزێپ ماریا ئێسپیناسەوە نووسراوە. .

یاریگای یانەکە : ٠
کامپ نۆ یاریگای یانەی بارسێلۆنایە. ساڵانی ١٩٥٤–١٩٥٧ ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیاد نرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس و جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆرۆ بوو. ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کەسی تێدا دەبێتەوە کە بە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریگاکان دادەنرێت. ئەم یارگایە لە وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە
دەست کەوتەکانی یانەکە :٠
خولی ئیسپانیا (٢٦جار)
شای ئیسپانیا (٣١ جار)
سووپەری ئیسپانیا (١٣ جار)
جامی جیھانی یانەکان (٣) جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٥)جار
یۆڕۆ لیگ (٤) جار
سووپەری ئەورووپا (٥)جار
لاماسیا :٠
قوتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بارسێلۆنا دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا

یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
لیۆ مێسی لە ئەرجەتین
تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک
لەناوخۆشدا :٠
سێسک فابریگاس
کارلۆس پیۆڵ
سێرگیۆ بۆستکێس
ئەندەریاس ئەنێستا
جیڕاڕ پیکێ
ئەویاریزانانەی کە بەشداری زۆر ترین یاریان کردوە لەگەڵ بەشەلۆنە
چاڤی ھێرناندێز ٧٦٧ یاری
کارلێس پۆیۆڵ ٥٩٣یاری
ئەندریاس ئینێستا ٥٨٠یاری
ڤیکتۆر ڤاڵدێز ٥٣٥ یاری
لیۆنێل مێسی ٥١٧یاری
کارلۆس ڕیکساش ٤٤٩ یاری
سرودی نیشتمانی یانەکە:٠
سرودی نیشتمانی یانەکە کەلەیاریەکاندا دەوترێ بریتیە لە :٠
Tot el camp
és un clam
som la gent Blaugrana
Tant se val d’on venim
Si del sud o del nord
ara estem d’acord
estem d’acord
una bandera ens agermana
Blaugrana al vent
un crit valent
tenim un nom
el sap tothom
Barça, Barça, Baaaaaarrrrççaa

ھەموو یاریگا ھاوار کەن
بەیەک دەنگ
ئێمە گەلی کەتەلۆنیاین
گرنگ نییە ئێستا لەکوێین
لە باکوور یان لە باشوور!
ئێمە پاڵەوانین
بەڵێ پاڵەوان
ئەوەی کە ھەمووانی کۆکردۆتەوە
مووشەکەکانی کەتەلۆنیا یە وەک باڵندە بۆ ئاسمان
مووشەکە بەھێزەکان
ئێمە ئێستا ناوێکمان ھەیە
ئەوەیش ھەموو جیھان دەزانن
بارسا بارسا باااااااااااارساااا

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە

nusar1

نەمسا: ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سالسبۆرگ هەڵبژێردران

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی بێرمینگهام ئاهەنگێکی خێزانیان ئەنجامدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW