KDC

بەریتانیا: پەنابەرانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ پشتگوێ خراون

بەریتانیا: پەنابەرانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ پشتگوێ خراون

گرووپەکانی مافی مرۆڤ، گفتوگۆیان لەسەر سەلامەتی منداڵانی پەنابەری بێ هاوکاری لە بەریتانیا دروستکردووە، کە لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆدان و بەشێوەیەکی کاتی لە هۆتێلەکاندا جێیان کراوەتەوە، بەڵام کاربەدەستان جەختیان لەوە کردەوە، کە پەنابەرە منداڵ بێهاوکارەکان، چاودێری پێویست وەردەگرن.

دوای گەیشتنیان بە بەریتانیا، ئەو مناڵانەی کە لە کەناڵی ئینگلیزییەوە بۆ بەریتانیا پەڕینەوە لە هۆتێلەکاندا، بەهۆی برسێتی و پشتگوێخستنەوە دەناڵێنن.

بەگوێرەی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەریتانیا، مانەوەی ئەو منداڵانە خۆراکی تەواو و جلوبەرگ و پێڵاوی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە، هەروەها ستانداردی تەندروستی گونجاویشیان بۆ دابین نەکراوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خزمەتگوزارییەکان خراپن و تەنانەت ناچارن خۆیان لە ناوخۆیاندا سەری یەکتر بتاشن.

ساختەکاری

فیلیپ ئیشۆلا، سەرۆکی جێبەجێکاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی لەڤ 146، قسەی لەگەڵ گاردیان کردووە و، کارەکانی ئۆفیسی ناوخۆی بە ساختەکاری لە دەرەوەی یاسای چاودێری منداڵان وێناکردووە، هاوکات ئەو گرووپە منداڵانەی کە دەگەنە بەریتانیا، بە سەختی تووشی شۆک بوون و پێویستییەکی زۆریان بە یارمەتی هەیە.

دوای ئەوە ئەنجومەنی هەرێمی کێنت ڕەتیکردەوە، کە پەنابەری بچووکی زیاتر وەربگرێت، وەزارەتی ناوخۆ لە 20ی تەمووزی 2021ەوە منداڵان لە شوێنی نیشتەجێبوونی وەک هۆتێلەکان دادەنێ.

کێڤن فۆستەر، وەزیری کۆچ و کۆچبەران وتی، کە لە نێوان 23ی تشرینی دووەم و 22ی شوبات، 361 منداڵ هێشتا لەژێر چاودێری دەستەڵاتی ناوخۆدا نین، بەوپێیەی شوێنێک نەدۆزراوەتەوە بۆیان، ئەم منداڵانە لە هۆتێلەکان وەک شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی لە ناوچە جیاوازەکانی بەریتانیا دانرابوون.

خۆبەخشەکان لە لۆڤ 146 بە گاردیانیان وت، کە ئێستا بە تەنیا 250 منداڵی بێهاوبەش لە هۆتێلەکانی لەندەن هەن، هەروەها چەندین منداڵ لە بەشەکانی دیکەی وڵات هەن.

دیارنەمانی منداڵ

لێکۆڵینەوەیەکی ئیندیپێندێنت، ساڵی ڕابردوو ئاشکرای کرد، کە 16 منداڵی پەنابەری بێهاوکاری لە هۆتێلەکانی حکومەت، لە نێوان 20ی تەمووز تا 25ی تشرینی دووەم و بە ڕێژە یەک جار لە هەفتەیەکدا بێسەروشوێن بوون.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، زۆرێک لە چالاکوانان، ڕەخنەیان لە دامەزراندنی ئەو گرووپە پەنابەرە گرت، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و پاراستنی نەشیاو.

یڤێت کوپەر (لە پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن) ئەو ژمارانەی بە نیگەرانکەر وێناکرد و، هۆشداریدا، کە منداڵانی گەنج دەتوانن لاواز بن بۆ ئیستغلالکردن لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و، داوای کاری بەپەلەی کرد بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی زیاتری کرد بۆیان.

بێلا سانکی، بەڕێوبەری کاری دەستبەسەرکردن بە ئیندیپێندێنتی وت: “دوای ڕزگاربوون لە مەترسییە خەیاڵییەکان بۆ گەیشتن بە ئێرە، ئەو منداڵانە دەبوو هەست بە سەلامەتی بکەن، لە جیاتی ئەوە، پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆ، هەموو ئاگادارییەکانی پشتگوێ خست کە ئەو هۆتێلانە بۆ منداڵان گونجاو نین و، پێویستە ئێستا کار بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵە ونبووانە بکرێت پێش ئەوەی درەنگ بێت”.

لە بەرانبەردا، وەزارەتی ناوخۆ جەختیکردەوە، کە هۆتێلەکان پێوانەیەکی کاتین و ئەو منداڵانەی کە وەک خانووبەرە بەکاریان دەهێنا پشتگیری پێویستیان لێکراوە. وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە گاردیانی وت: “حکومەت کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پێداویستی پەنابەرە منداڵە نوێکان جێبەجێ دەکرێن، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ پشتگیری بەردەوامی دەستەڵاتدارانی ناوخۆ بۆ دابینکردنی گرینگی پێدانیان، ئێمە بەردەوام دەبین لە پێداچوونەوەی پلانی گواستنەوەی نیشتیمانی بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانە و یەکسانانەی بەرپرسیاریەتی لە سەرتاسەری بەریتانیا”.

___

فەرەنسا چەند مزگەوتێک دادەخات و چەند کۆمەڵ وڕێکخراوێک هەڵدەوەشنێتەوە

KDC

لە ژێر فشاری تاڵیبان تورکیا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکێشێتەوە

KDC

دادگای ئەورووپا ڕۆژانە پۆڵەندای بە زیاتر لە 1 ملیۆن ئۆیرۆ سزادەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW