KDC

بەرپرسی کاروباری کۆنفدراسیۆن بۆ پەرلەمانتارێکی فینلەندا: نابێ بوونە ئەندامتان لە ناتۆ دژی چالاکوانانی کورد بشکێتەوە

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ ئەندامێکی پەڕلەمانی فینلەندا کۆبووەوە و، داوای لێکرد، کە نابێ پڕۆسەی بوونە ئەندامی ناتۆ، لە دژی چالاکوانانی کورد بشکێتەوە.

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ ئەندامێکی پەڕلەمانی فینلەندا کۆبووەوە و، پێیڕاگەیاند، کە نابێ پڕۆسەی بوونە ئەندامی ناتۆ، لە دژی چالاکوانانی کورد لەو وڵاتانە بشکێتەوە و، پێویستە ئەو وڵاتانە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆشیان بخەنەگڕ.

رەحیم رەشیدی، ناسراو بە مستەر کورد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و، بەرپرسی کاروباری کۆنفدراسیۆن لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ خاتوو پەیڤی رەشەنەن، ئەندامی پەڕلەمانی فینلەندا کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پێوانە و بایەخەکانی مافی مرۆڤ و بەرپرسیاری کۆمەڵی جیهانی لەم بوارەدا بە گشتیی، دەور و رۆڵی فینلەندا بەتایبەتی، کە پێویستە داکۆکی و پشتیوانی لە مافی ستەملێکراوان بکەن، لە نێویاندا نەتەوەی کورد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، باس لە دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا کرا، لەمبارەوە تیشک خرایە سەر رەوەتی بە ئەندام بوونی فینلەندا و سوید لە هاوبەندی ناتۆدا. نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێداگری لەسەر ئەو راستییە کرد، کە نابێ ئەو پڕۆسەیە لە دژی چالاکوانانی کورد لەو وڵاتانە بشکێتەوە و، پێویستە ئەو وڵاتانە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆشیان بخەنەگڕ، چونکە لە ئاکامدا ئەم پرۆسەیە، سەقامگیری و ئاسایش بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و لە نێویاندا تورکیا دێنێتە کایەوە.

مستەر کورد داوای لە ئەندامەکەی پەڕلەمانی فینلەندا کرد، کە لەم بوارەدا رۆڵ بگێڕێ ، بەم هەنگاوە رێز لە بایەخە هاوبەشەکانی کوردستانیان و وڵاتی فینلەندا وەک ئازادی و، دیموکراسی و یەکسانی بگرێ.

ئەندامەکەی پەرلەمانی فینلەندا، ئاشکرای کرد، کە بۆ خۆی یەکێ لەو کەسانە بووە لە پەڕلەمان دەنگی داوە بەوەی وڵاتەکەی پەیوەست بە ناتۆ ببێت، چونکە پاش هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دید و روانگەی فینلەندییەکان دەربارەی هەڕەشەکانی دراوسێیەکی وەک رووسیا گۆڕاوە، ئەمەش وای لێکردوون کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو، پەیوەست بەو هاوپەیمانییە چەکدارییەوە ببن.

شیاوی باسە، ئەندامەکەی پەرلەمانی فینلەندا، ئاشکرای کرد، کە بۆ خۆی یەکێ لەو کەسانە بووە لە پەڕلەمان دەنگی داوە بەوەی وڵاتەکەی پەیوەست بە ناتۆ ببێ، چونکە پاش هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دید و روانگەی فینلەندییەکان دەربارەی هەڕەشەکانی دراوسێیەکی وەک رووسیا گۆڕاوە، ئەمەش وای لێکردوون کە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو، پەیوەست بەو هاوپەیمانییە چەکدارییەوە ببن.

___

ئەڵمانیا : شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە کەمپێکی هونەری شێوەکاری دەکەن

nusar1

ئەمەریکا یەکێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکانی کابووڵ دەکوژێت

KDC

لێدان لە هەولێر

KDC
KDC

FREE
VIEW