KDC

خەباتی ژێر زەمینی لە سەنتەرە ڕۆشنبیری یەکەی کارێز لەکەرکووك


ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر…
ئەو کاتەی خەباتی ژێر زەمینی و نهێنی ساڵانی ١٩٨٠ کان هاو پیشەمان بوو لەگەڵ نوسەرو ڕۆژنامەنووس و توێژەر کاك تاریق کارێزی تەمەنمان لەگەرمەی لاوێتی بوو ، وە هەردووکمان بێ ئەرك و بێ بەرپرسیاریەت بووین بەرانبەر بە خێزان و منداڵ ، واتە پێ کراوە بوین بەهەموو لایەکدا ، رۆژێك لە شەقامی کۆماری و بازاڕی عەسری ، رۆژێکیش لەبەردەم کتێبخانە ناسراوەکانی کەرکووك وەکو کتێبخانەی ئاسۆی کاك جەبار ئاسۆ .. سەرکێشیمانیش دەکرد بەرەو گوندەکان بۆ ساتوو قەڵاو گوندەکانی سەرزێ .. هەر بۆ بەیانی خۆمان دەگەیاندە چالاکی یەکی هونەری لەهەولێرو بەغدا .
ئێورەکانیش وێستگەمان چایخانەکەی ئەبو عاسی بوو نزیك لە سینەما سەلاحەددین ، بۆ چایەکی نهێنیش لە گازینۆی شموع لەگەڵ کاك ستار جەباری و ستار شوانی و عەبدواللە مەشخەڵ و مام ئازاد هەمەوەندی و شاعیر سەرەڕۆ ، هەریەك نامەو باسێکی پڕاو پڕ لە کوردایەتیمان باس دەکرد یان باسی ئەو ووشانەمان دەکرد کە نهێنی ئەو سەردەمە بوون ، شۆرش دژ بە شۆرش .. کودەتا و لەدیوار نوسین و شاردنەوەی نامە نهێنی یەکان .. ئەی پەرتووکە نهێنی یەکان کە باسی لە ئازادی یەکان دەکرد ، ئەوانە هەموو ڕۆژگارێکی تاریك و زەحمەت پڕ لە ئەمەکداری بوون ، تا دەگەیشتینەوە بۆ ماڵ بەدەم ڕێگاوە هەر باسی ئەدەب و ڕۆشنبیری بوو ، تەمەنێك پڕ لە بەها جوانەکان و سادەو ساکاری بۆ مێژوو .. تەمەنێك تەنها ووشەی کوردو کوردایەتی و ڕۆشنبیری وە هیواکانمان لەسەر ئەوە دانابوون کە لەدایك بوونی بابەتێکی نوێ وە تابلۆو پەیکەرێکی نوێ .. بڵاو کراوەیەکی نوێ .. تەنها بۆ جارێك باسی ئازایەتی مرۆڤەکان بکات .
تەمەنمان هەڵکشاو چووین بەرەو قوڵایی ژیان .. بەڵام زۆر بە هەوراز و نشێویدا گوزەرمان کرد ، لە زۆر کاتی جیاجیادا یەکمان دەبینیەوە .. ساتێك باس لە تەنیایی وە ساتێك باس لە غوربەت .. بڵاوکراوەکانمان بەردەوام بوون سەرەڕای سەختی ژیان و زەحمەتی ڕۆژگار .. ڕۆژنامەو گۆڤار خۆراکی ئێمە بوون .. خەباتی کۆبونەوە دوو بەسێ یان چوار و پێنج لەماڵەکانمان وە لە ستۆدیو و پەرتوکخانە هەژارەکامان وگۆڕینەوەی تابلۆ بۆ پەرتووك یان پەرتووك بۆ بەکرەیەکی گۆرانی کوردی هەموو ژیانمانی خۆش و بەهیوا دەکرد .
خەباتی ڕۆژانێك کە بە گیرفاتی بەتاڵەوە ڕێگایەکی دوورو درێژمان دەبڕی تا بگەینە ئەو وێستگەیەی هیواکانمانی تێدا دەبینینەوە ، لە هەر دیدارو چاوپێکەوتنێك لەماوەیەکی کورتدا متمانەی تەواومان بەیەکدی دەدا بە شێوەیەك وەکو ژووان و مرۆڤە جیا نەکراوەکان هەردەم خەم و هیوامان بوون .
پەرتوکخانەی کارێز یان سەنتەری کارێز لە بارووت خانە هیواو ئاوات و حەزو وێستگەیەکی خەباتی ژێر زەمینی یە بۆ هەموو نوسەران و ڕۆشنبیران و هەوادارانی کەلتوور لەو شارەدا کە دونیا وا سەرەو خوار بوەوە لە ٢٠١٦ وە لە ئازایەتی و دەسەڵاتەوە بەرەو هەڵدێرو خۆ شاردنەوە ! لە حوکمڕانی کوردی یەوە بەرەو شاردەنەوەی لولەی تفەنگەکان ! خەڵك هیوای بە ئێستا هەڵچنیوە نەك سبەی ، خەڵكی ڕەسەن حەزی لەیاساو بەر قەراری یە نەك تاڵان و بێ یاسایی و قژ لوول ! زۆر شتی تریش !
گرنگ ،، ئەوەیە کاك تاریق کارێزی لەهەر سەردەمەی سەردانێکم بۆ نێو پەرتوکخانەی کۆڵانە باریکەکانی بارووت خانەو لە لا چەپێکدا ووشەو نۆتەو ئاوازو بوکە بەبارانەو فرچەو تابلۆ و پەلکە زێڕینە ئاسمانی ئەو بارووت خانەیەی کردوە بە ڤیستیڤاڵی هونەرو کەڵچەرو مرۆڤایەتی، لەهەر سەردانێك دەوڵەمەندیەکی تری پڕ لە پەرتووك و بڵاو کراوە و چالاکی هونەری و ئەدەبی و ڕۆشنبیری تێدا بەرجەستە دەکەیت . بێگومان منیش بارگەیەکم پێ یە وە دەمەوێت لەکەرکووك بگەڕێمەوە بۆ خەباتی ژێر زەمینی ساڵانی ڕابردووم ، چونکە هەتا ئەو خەباتە هەبێت گوێ گرتن لە ئازارو چیرۆك و غوربەت و بەسەرهاتەکان زیاترو پڕو چڕ تر دەبن .
هەر لەو وێستگەیەش دیدارو چاوت بە هەموو دۆست و هاوڕێ وبرایانی ڕابردوو وە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران دەکەوێت .

___

تنۆک تنۆک داده‌چۆرێم، کلوو کلوو ده‌توێمه‌وه‌ 

nusar1

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی ھونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

KDC

فەیسەڵ عوسمان شێوەکاری کورد لە وێستگەی بیرەوەریەکانمانەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW