KDC
Uncategorized

نرخی نەوت دابەزی

KDC
نرخی نەوت له‌ بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ لە خوار 68 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش نزمترینه‌ له‌ دوو مانگی رابردوودا. ئەمڕۆ پێنجشەمە، 19ی ئاب، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 67 دۆلارو 27 سه‌نته ‌و خاوی ئه‌مەریكیش به‌ 64 دۆلار و 17 سه‌نته‌، سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی......
Uncategorized

وادەی خستنە بازاڕی ئایفۆن 13 ئاشکرا دەکرێت

KDC
کاتی خستنه‌ڕووی ڤێرژنێكی نوێی مۆبایلی زیره‌كیجۆری ئایفۆن نزیكبووه‌ته‌وه‌ و، میدیاكانی بواریته‌كنه‌لۆژیایش زۆرترین سێره‌یان خستووه‌ته‌ سه‌رتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 13 و، زانیاری وردی لەسەر‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، ئایفۆن 13 قه‌باره‌كه‌یهاوشێوه‌ی وه‌شانی پێش خۆی ده‌بێ و ده‌ستكاریناكرێ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌گرتنی له‌ شه‌ودا به‌هێزترده‌كرێ، هاوكات شاشه‌كەشی به‌ خێرایی 120 هێرتزكار ده‌كا. سەبارەت بە کاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، میدیاكانی بواریته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ وه‌ك ساڵانیرابردوو، كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ 8ی9 مۆبایله‌كه‌ ده‌خاته‌ رووو له‌ 17ی هه‌مان مانگیش ده‌ینێرێته‌ بازاڕه‌كان. یه‌كێ له‌ كێشه‌كانی ئایفۆن باترییه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵامزانیاریییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان، دەڵێن، كه‌ پاتری ئایفۆن 13 به‌هێزترینه‌ و زۆرترین ته‌مه‌نی ده‌بێ، ته‌نانه‌ت توانایباتری ئایفۆن 13 پرۆ ماكس ده‌گاته‌ چوار هه‌زار و 352 میلی ئه‌مپێر له‌ کاتژمێرێكدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یشبه‌كاربردنی وزه‌ له ‌لایه‌ن شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌....
سیلایدهه‌واڵ

یەکەم خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان ئەنجامدرا و کوژراوی لێ دەکەوێتەوە

KDC
لە شاری جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، یەكەم خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان ئەنجامدرا و، بەو هۆیەشەوە پێکدادان لە نێوانیاندا روویدا و چەند هاووڵاتییەک کوژران. بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، هاووڵاتیانی شاری جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، دژی تاڵیبان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، تێیدا خۆپیشاندەران ئاڵای حكوومەتی رووخاوی ئەفغانستانیان بەرزكردووتەوە و، ئاڵای تاڵیبانیان لابردووە، كە......
بیروڕا

ڕوداوەکانی ئەفغانستان و کاردانەوەکان لەکوردستان

KDC
فارس نەورۆڵی…. ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات، دەرئەنجام ئەگەر باش بێت سودمەندی یەکەم گەلی ئەفغانستانە وئەگەر خراپ بێت خەسارۆمەندی یەکەم هەر گەلی ئەفغانستانە لەهەمان کاتدا کاریگەری نەرێنی لەسەرئاشتی ناوچەکەدەبێت، جگە لەوە ئەمە سەرەڕای ئەوەی کێشەکانی گەلی ئەفغانە، لەهەمان کاتتدا (گەمەیەکی نێودەوڵەتی)یە. بۆیە من نامەوێ قسە لەسەر ڕوداوەکانی ئەفغان بکەم چونکە هیچ......
Uncategorized

مباپێ یانەکەی جێناهێڵێت

KDC
گفتوگۆ‌كانی نێوان پاریس سانجێرمان و كلیان مباپێدوای مشتومڕێكی زۆر بۆ ئه‌م وه‌رزه‌، گه‌یشته‌ خاڵیكۆتایی و هێرشبه‌ره‌ لاوه‌كه‌ بڕیاریدا له‌ یانه‌كه‌یبمێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كلیان مباپێ ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌یهه‌بوو ئه‌م هاوینه‌ له‌ پاریس سانجێرمان بڕوات و،په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید بكا، به‌ڵام دواجار ناسڕ خلێفیسه‌رۆكی سانجێرمان، له‌ پێناو سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌ی،كه‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌یه،‌ توانیمباپێ ڕازی بكات له‌ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت. ڕادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه،‌ كلیان مباپێ له‌ ژووری جلگۆڕینی پاریسسانجێرمان، به‌ هاوڕێیه‌كانی گوتووه‌ له‌ یانه‌كه‌یده‌مێنێته‌وه‌ تا هاوینی داهاتوو، كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتاییدێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشییانه‌ی پاریس سانجێرمان، به‌ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌یراگه‌یاند، كه‌ مباپێ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یبه‌رده‌وام ده‌بێت و، هاوشانی لیۆنێل مێسی و نێیمار داسیلڤا، شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی خولی نێوخۆیی و...
Uncategorized

چۆنییەتی چارەسەکردنی وشکی چاو

KDC
زۆرجار چارەخواز دەڵێت دکتۆر چاوم وشکە، چۆن دەزانین چاومان وشکە؟ بە مانایەکی دیکە، چۆن دەزانین تەڕێتی و فرمێسکی چاومان لەسەر پێکهاتەکانی دەرەوەی چاو کەم بووە؟تاکە نیشانە و سەرەکیترین نیشانەی وشکی چاو، بریتیە لە گرێکردنی چاو، یا کەسەکە دەڵێت: دکتۆر هەست دەکەم مستە خۆڵێکیان کرووەتە چاومەوە، یا هەست دەکەم زیخم لە......
سیلایدهه‌واڵ

ئێران: ئەندازیارێکی کورد دەستگیر دەکرێت

KDC
ئەندازیارێکی کوردی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزەکانیئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت و، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیکوردستان، ڕۆژی دووشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکیگوندی سینگانی شاری شنۆ، بە ناوی سەردار ئالانی، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستووەتەوە. سەردار ئالانی، بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵی هەیە و، لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوپای ئێران، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانیدژبەری حکوومەت دەستگیر کراوە. ئەم هاووڵاتییە پاش دەستگیرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیشی تا ئێستا نادیارە....
به‌یاننامه‌سیلاید

تورکیا: چەندین کۆچبەری عێراقی و سووری دەستگیر دەکات

KDC
لە ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیا، هێزە ئەمنییەکان چەندین کۆچبەری عێراقی و سووریان دەستگیر کردووە، کە بەنیازبوون بەرەو ئەورووپا بڕۆن. بە پێی هەواڵێکی میدیا نێوخۆییەکانی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی تەشقاڵی قەزای مینچەی رۆژئاوای تورکیا، ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سوورییان دەستگیرکرد، کۆچبەرەکان رەگەزنامەیعێراقی و سوورییان پێبووە و بە نیازبوون بە شێوەینایاسایی بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن. ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دوای ئەوەی......
سیلایدهه‌واڵ

رووسیا: ئێمە ئەفغانستان باش دەناسین، ناتوانن بەپێی یاساکانی رۆژئاوا بژین

KDC
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دەڵێ، ئەوان باش ئەفغانستان دەناسن و رۆژئاوا شكستیهێنا له‌ سه‌پاندنی تێڕوانینیدیموكراسییه‌ت به‌سه‌ریاندا کە ده‌یانه‌وێ فشار له ‌خه‌ڵكیئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن، به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا ژیانبگوزه‌رێنن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سێرگی‌ لاڤرۆف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا، له ‌میانەی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ‌زانكۆیبه‌ڵتیقی فیدڕاڵی شاری‌ كالینینگراد، له ‌باره‌ی‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌، ئاماژەی بەوەدا، کە رۆژئاوا له ‌سه‌پاندنی تێڕوانینی دیموكراسی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یخه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا شکستی هێنا، ئێستاش گه‌وره‌ترینهه‌ڵه‌یان ئه‌وه‌یه،‌ دوای گرتنه‌ ده‌ستی دەستەڵات له ‌لایه‌نتاڵیبانه‌وه،‌ ده‌یانه‌وێ فشار له ‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن،به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا ژیان بگوزه‌رێنن. باسی لەوەشکرد، ئەوان‌  باش ئەفغانستان ده‌ناسن،سه‌پاندنی حكوومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتوونابێت، ئه‌مەریكا به‌ سه‌پاندنی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ده‌وتدرووستكردنی دیموكراسی، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێك بوو سه‌ری له ‌شكسته‌وه‌ ده‌رهێنا. جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ كارێكی گه‌مژانه‌یه،‌ ئه‌گه‌ر واینیشان بده‌ی، ده‌توانی فشار له ‌خه‌ڵكی ئه‌فغانستانبكه‌ی، کە به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا بژین، ئه‌مه‌ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێ به‌های دیاریكراوبه‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا به‌بێ گوێندانه‌ نه‌ریت و باریكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ كه‌ رۆژئاوا كردوویه‌تی. وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا بارودۆخی‌ ئێستای‌ ئه‌فغانستانی‌ به‌ هه‌ره‌سهێنان وێنا كرد، كه‌ به ‌ته‌واوی‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان و، ئه‌مەریكا ووڵاتانی‌ رۆژئاواش هه‌وڵده‌ده‌ن به‌وپه‌ڕی‌ خێرایی له‌و وڵاته‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن....
سیلایدهه‌واڵ

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

KDC
لە سنووری پارێزگای دیالە، بۆمبێكی تیرۆریستانی داعش بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و، لە ئەنجامدا چەكدارێكی حەشد كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون.  بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ 17-8-2021، لە كاتی تێپەڕبوونی ئوتۆمبیلێكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەوزی دەریاچەی حەمرین، لە خۆرهەڵاتی دیالە، بۆمبێكی پێدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا......
KDC

FREE
VIEW