حکوومەتی هەرێم، یاسا و رێسای تایبەتی بۆ پاراستنی ئازادییە تاکە کەسییەکان هەیە
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانیحکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، حکوومەتیهەرێمی کوردستان یاسا و رێسای تایبەتی بۆ پاراستنیئازادییە تاکە کەسییەکان هەیە و، ئەشکەنجەدانیشکردەوەیەکی دزێو و نامۆیە بەو بەها دیموکراسییانەی، کەحکوومەت پەیڕەویان دەکا و پاڵپشتیی جێبەجێکردنیاندەکا. رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدادەڵێ، رۆژی 03-08-2021 نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانبۆ هاریکاریی عێراق- یونامی و نووسینگەی کۆمیسیاریباڵای نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکیان لە بارەیئەشکەنجەدان لە عێراق و هەرێمی کوردستانبڵاوکردەوە، “تێچینە بەراییەکانی نووسینگەی رێکخەروەکو پاشبەند لە کۆتایی راپۆرتەکە و، لە پێگەی فەرمییئەلیکترۆنیی یونامی داندراوە. نووسینگەی رێکخەربەمزووانە راپۆرتی تەواو پێشکەش بە یونامی وکۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات”. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکوومەتی هەرێمیکوردستان “یاسا و رێسای تایبەتی بۆ پاراستنیئازادییە تاکە کەسییەکان هەیە و، ئەو چوارچێوەیاساییەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارە، لەسەربناغەیەکی پتەوی جێبەجێکردن بونیادنراوە و،بەرجەستەکردنیشی لە لایەن هاوتا و رێکخراوەنێودەوڵەتییەکان چاودێری دەکرێت”. نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانیحکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێ: “ئەشکەنجەدانکردەیەکی دزێو و قێزەون و نامۆیە بەو بەهادیموکراسییانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەباوەشی گرتوون. هاوکات حکوومەتی هەرێمیکوردستان هەوڵەکانی چڕکردوونەتەوە، تا گرتووخانە وخانەکانی چاکسازی بە باشترین شێوە و بە گوێرەیپێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچن”. وەکو لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڵاوبوونەوەی پەتایکۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی سەردانکردنی خانەکانیچاکسازی سنووردار بکرێ، بەڵام مافی بین...