KDC

تەرمی دوو هاوژینی کورد لە ئاوەکانی یۆنان دەۆزرێنەوە

دوو هاوسەری کوردی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو، لە ئاوەکانی یۆنان خنکان.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنج شەممە، تەرمی ژن و مێردێکی گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی، جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن 34 ساڵ و، سومەیە جامخانە تەمەن 28 ساڵ، لە کاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا، لە یەکێ لە ئاوەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.

عەبدوڵڵا جامخانە، برا بچووکی سومەیە کە لەم سەفەرەدا لەگەڵیان بووە، رایگەیاند، کاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو کاتێ کە ویستوویانە لە شاری سالۆنیک بەرەو ئاتن بڕۆن، لە کاتی پەڕینەوە لە ئاوێک، بە هۆی نائاشنا بوون بە جوغرافیای ناوچەکە و تاریکی شەو، خوشکەکەی توانای ڕۆشتنی نەماوە و ئاوی ڕووبارەکە لەگەڵ خۆی بردوویەتی زاواکەشیان بە شوێنیدا ڕۆشتووە و هەردوویان گیانیان لە دەست داوە و، تەرمی جەلیل بە چەند کاتژمێرێک دۆزرایەوە، دواتر و تەرمی خوشکەکەی ڕۆژی پێنج شەممە دۆزراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، عەبدوڵا ئێستا لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نزیک شاری سالۆنیک دەستبەسەرە.

___

ناوەندی فینلەند: لە ٣٢ هەمین ساڵرۆژی تیرۆر کرانی دوکتور قاسملودا ..

KDC

بەهۆی شەڕی نێوان کۆچبەران لە بۆسنا کەسێک دەکوژرێت

nusar1

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW