- Advertisement -

سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی دانیشتووی ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری کۆبووە


 
سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی دانیشتووی ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری کۆبووە، و داوای لێکردن کە هەمووان پێکەوە، هزری نیشتیمانی و نەتەوەییانە بکەنە پێوەر بۆ دانانی نەخشەیەکی نوێ لە دیاسپۆرا، هەروەها ببنە پاڵنەرێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی وڵاتان، ئەوەش لە پێناو ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری زیاتر پێشکەشی گەلی کوردستان بکەن.

شفا بارزانی: پێویستە کوردستانیان بە هزرێکی نەتەوەیی نەخشەیەکی نوێ لە دیاسپۆرا دابنێن


شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی شاری ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری لە ئەڵمانیا کۆبووە، کە تێیدا داوای لێکردن، هەمووان هزری نیشتیمانی و نەتەوەییانە بکەنە پێوەر بۆ دانانی نەخشەیەکی نوێ لە دیاسپۆرا، هاوکات بە پێیویستیشی زانی کوردستانیان تێکەڵی کۆمەڵگەی ئەو وڵاتانە بن، کە تێیدا نیشتەجێن.

هەمووان هزری نیشتیمانی و نەتەوەییانە بکەنە پێوەر بۆ دانانی نەخشەیەکی نوێ لە دیاسپۆرا


ناوبراو لە پەیامەکەیدا بۆ کوردستانیان، ئاماژەی بە گرنگی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە، کە گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت، هاوکات گرنگیش بە رۆڵی ئافرەتان و گەنجانی کورد بدرێت، جەختی لەوە کردەوە، کە کوردانی ئێزدی خاوەن دیرۆکن و گرنگە رۆڵیان پێبدرێت.

پێویستە کوردانی دیاسپۆرا ببنە پاڵنەرێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتانەی لێی دەژین


شفا بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو، کە پێویستە کوردانی دیاسپۆرا ببنە پاڵنەرێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتانەی لێی دەژین، ئەوەش لە پێناو ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری زیاتر پێشکەشی گەلی کوردستان بکەن.

KDC

FREE
VIEW