- Advertisement -

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن دەستەی نوێی ناوەندی یۆنان هەڵبژێردران

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، دەستەیەکی نوێ بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆنان هەڵبژێردران و تێیدا بەرپرس و جێگرەکەیشی دیاریکران.

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28ی 4ی 2024، بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە کەسایەتی و چالاکوانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شارەکانی ئەسینا و ساڵۆنیک و بە مەبەستی دامەزراندن و ئەکتیڤ کردنەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یۆنان، کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆکردن لەسەر کار و ئەرکەکانی کۆنفدراسیۆن هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە و تەواوی ئەو ئەرک و کارانەی ناوەندەکان هەیانە ڕوونکرایەوە، هاوکات ئەوەش باس کرا، کە وڵاتێکی وەک یۆنان، کە لێشاوی پەنابەران تێیدا زۆرن کاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی تێیدا هێندە ئاسان نابێت .

دواتر ئەندامانی بەشداربوو لەسەر کۆی کارەکانیان و باردۆخی ئەو وڵاتە و ئەو پێشنیار و بەرنامانەی بۆ ئایندە خرانە بەر باس، دواتر دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان هەڵبژێردران و تێیدا ڕاسان ئازاد وەک بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆنان و دکتۆر ئەحمەد بەکر وەک جێگری بەرپرسی ناوەندەکە هەڵبژێردران

KDC

FREE
VIEW