- Advertisement -

جنێف: ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف، بەشداری ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن و نووسینی زمانی کوردییان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی ١٨ی٦ی٢٠٢٣ ئایدن ڕۆنی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف، بەشداری ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن و نووسیینی زمانی کوردی کرد.

ناوبراو لە وتەیەکیدا، وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف، کە بەو ئەرکە نیشتمانییە هەڵسابوون، هاوکات سوپاسی مامۆستایان و قوتابیان و کەسوکارییانی بۆ بەشدارییان لە خولی فێربوون و نووسینی زمانی کوردی کرد.

ئایدن ڕۆنی، جەختی لە پێویستی فێربوونی زمانی شیرینی کوردی بۆ منداڵانی دیاسپۆرا کردەوە و، بە گرنگی زانی منداڵانی تاراوگە ئاشنای زمان و کولتوری کوردی بن، تا شوناس و کولتوری نەتەوەی خۆیان لەبیر نەکەن.

لەمبارەوە عەزیز کالۆ بەرپرسی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف، لە لێدوانێکیدا بۆ مەڵپەری فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەو قوتابخانە کوردییە، بە فەرمیی لەلایەن کانتۆنی جنێفەوە ناسراوە و، هاوکاری قوتانخانەکە دەکات، هەروەها هەفتانە یەک ڕۆژ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بێجگە لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی، خوێندنی کولتوری کوردی و چەند چالاکییەکی دیکەش لە خۆدەگرێت، تێکەڵبوون و خۆگونجاندن لە نێوان کولتوری نەتەوە جیاوازەکانیش لە خۆیدا دەبینێتەوە.

بەرپرسی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوری لە جنێف، ئەوەشی خستەڕوو، کە قوتابخانەکەیان ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە و، بۆ ئەم ساڵیش ١٦ قوتابی کوڕ و کچ بەشدارییان کردبوو، بڕوانامەی دەرچوونی ئەم خولەیان پێدراوە.

شایانی باسە، لە کۆتا ئاهەنگی خوێندنی ئەمساڵ، بەرپرسی بەشی پەروەردەی ئەو شارە و کەسوکاری قوتابیان ئامادەبوون.

س،ح

KDC

FREE
VIEW