- Advertisement -

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر کورد و مۆدێرنێتە سازکرد

ئامادەکردنی: سۆران حەسەن

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێکی بۆ دکتۆر هیڤا پەناهی مامۆستای زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەشی کۆمەڵناسی گشتی کۆمەڵناسی سیاسیی بەراوردکاری، لەسەر کورد و مۆدێرنێتە ساز کرد، کە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خاتوو شوعلە ڕەسوڵ بوو.

ئێوارەی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ٤ی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی فدراسیۆن و ناوەندەکان و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و چەندین کەسایەتی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر چەمکی کورد و مۆدێرنێتە بۆ دکتۆر هیڤا پەناهی ساز کرد.

تەوەری سەرەکی لەسەر پرسی ئەو ڕاستییە حەشاردراوانەی مۆدێرنێتە بوو، کە گرێ کوێرەی لەسەر دڵی تاکی کورد دروست کردووە و چ ڕەنگدانەوەیەک لە کردەوەی ڕۆژانەی ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەرجەستە دەکات؟

  • ئاستەم و گیروگرفتەکانی مۆدێرنێتە چ کاریگەرییەکیان لەسەر هەست و نەستی تاک وەکو مرۆڤ و بزاڤی ڕزگاریخوازی وەکو کۆ بۆ دروست بوونی ژیانی هەنووکەییمان هەیە؟
  • ئاخۆ کورد خۆی لە کوێی مۆدێرنێتە دەبینێتەوە، کام ڕەهەندی دەکاتە بەشێکی لێک جیا نەبووی ڕۆح و ڕامانی؟

سەرەتا دکتۆر هیڤا لەسەر مێژووی سەرەتاکانی سەرهەڵدانی مۆدێرنێتە و نوێبوونەوە و گرنگی ئەم چەمکە دواو و داهێنانەکانی لەم بوارەدا و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا شیکردەوە و دواتر ڕەنگداندانەوەی لای شاعیرانی کورد و چینی ئەرستۆکراتی کورد، کە خۆی لە دەرکردنی یەکەمین ڕۆژنامە لە لایەن مەڵباتی بەدرخانییەکانەوە باس کرد.

پاشان بەراوردێکی لەسەر چەمکی مۆدێرنێتی و پۆستمۆدرێنێتی کاتی هاتنەناوەوەی پۆستمۆدێرنێتی شرۆڤە کرد، سەردەمەکانی دوای جەنگی دووەمی جیهان و ڕۆڵی میدییا و کۆنترۆڵکردنی لە لایەن چینی سەرمایەداران و کارگەرییان لەسەر چینە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگا و ڕەنگدانەوەیان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان و هەروەها وەک هێزێکی وەرگر و دەستەمۆ ڕۆژگاربێت و نوێبوونەوە و گۆڕانکارییەکان لە چاوەڕوانیدا ببینێت.

کۆتایی باسەکەی لەسەر مۆدێرنێتە و لایەنە لاوازەکانی ئەم چەمکەی بە دوو بەشی کۆمەڵایەتی و کولتووری نیشاندا و خۆنەناسین و چاوەڕوانییە، هەروەها وتی «گرنگی زانست و داهێنان بۆ ئەوەیە بەلانسێکی ڕۆحی و مەعنەوی بگەیەنێت نەک لە خۆ دابڕانبێت، بەڵکو شتێکی نوێی کوردی بەرهەم بێنین».

جێی باسە، کات بە ئامادەبووان درا، کە سەرنج و تێبینییەکانیان لە ڕوانگەی خۆیان لەسەر کۆی بابەتەکە باس بکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرسیاریان وروژاند، کە لە کاتی دیارکراو وەڵام درانەوە.

KDC

FREE
VIEW