- Advertisement -

تـــــــێگەشتن لە کـــــات:


تا ئێستە لـە ڕووی زانستیەوە لەکات تێنگەیشتووت، زۆربەی ئەو پێناسانەی بۆ کات دەکرێ زوو زوو گۆڕانکاریان بەسەر دێت، لەلایەن فەیلەسوفەکان بۆچوونی جیاوازیان هەبووە لەسەر کات
ئەرستو دەڵێ: کات لەهەموو نەزانراوەکان نەزانراوە.. ئەوانیش دڵنیان لەوەی کات نهێنیە و لەڕووی زانستیشەوە تێگەیشتنێکی تەواو نییە دەربارەی کات، بەڵام سەرەتای ترین پێناسە بۆ کات، کات شتێکی بنچینەییە لە گەردوون و لەنـــاو هەموو هاوکێشەکان بوونی هەیە.
گەر گەردوونیش نەبێت کات هەر بوونی دەبێت. تەنانەت خۆشەویستی و جوانی شتەکان و ڕووخساری مرۆڤیش هەمووی بە پێی کاتە و هەم تێدەپەڕێت و هەم تەواو دەبێت، بۆ نموونـــە سەیری
گـــــــەڵای درەختێکی وەرزی بەهار؛ بکەن
ڕەنگێکی تەواو گەشاوە و جوانی هەیە، ئەبینت ڕەگ و قەدی درەختەکە چۆن بۆ گەڵایەکە لەخزمەتی دایە ، بەڵام خۆشەویستی ئەوان بۆ گەڵاییەکە کاتییە، لەوە لەمەیان زۆر تێنەگەن بەڵام
تۆ بڕۆ وەرزی پایزدا سەرێکی لێ بدەرەوە ، ڕەنگی تەواو زەرد ئەبێت و پیر و بێ هێزی ئەکات و ئەم کاتە قوربانی یەک ڕەشە با و بۆ ئەبەد لەبیر دەکات ، لەکاتێکدا گەڵایەکە لەگەڵ هەر شنەی بایەکدا بۆی دەکەوێتە سەما، ئیتر تێگەدەکەی کە دەکرێت دانە بەدانەی شتەکانی سەر زەوی کاتی بێت تەنانەت جوانی و خۆشەویستیش..

کات زۆر زۆر کەس پێناسە و بۆچوونیان هەبووە لەسەریان فیزیاناسان و دەروونناسان.
کات بریتیە لە ڕووداو و موقفەکانی شەو ڕۆژ، گشتییەکەی یان تێکڕای کاتەکان زیاتر پێی دەوترێ: زەمــەن، ڕابردوو و ڕانەبردوو و ئێستە و داهاتوو، کەواتە زۆر گرنگە لەسەر ئەم شێوازانە دابەشکاری کاتەکان بکرێت، کەواتە مرۆڤ لە زەمەنێکی دیاری کراو دایە ئەو کاتەی لە دایک دەبێت لەم زەمەن و کاتەی ژیاندا گوزەر دەکات و دەژیت و ئەوکاتەی دەمرێت، دەڕوات بۆ کاتێکی تر و ژیانێکی تر کە ئێمە هیچی دەربارەی نازانین!
بــەڵام مرۆڤ ئەو کاتەی هەیەتی نەتوانێ کۆی گشتیەکەی بدات ئەوا باجێکی قورس دەدات، واتە دەبێ لێهاتووانە مامەڵە لەگەڵ کاتەکانی خۆی بکات، بۆیە لای خۆمان زۆرجار دەوترێت: کات ئاڵتوونـــــە. تۆ ئێستە بڕۆ بۆ ناو زێرنگران و بڵێ من 20 هەزارم پێیە و گوستیلێکی ئاڵتــــونم پێ بدەن، ناتدانێ بۆچی؟ چونکە ئاڵتوونــە!
باشە مرۆڤ ڕۆژانە ئاڵتونێکی هەیە مامەڵەی پێوە دەکەن، بەڵام بەڕاستی زۆر بێ بەها و نرخمان کردوە بەداخـــەوە، ئێستە بەڕێزت چەند خولەکێک سەیری فلیمێک دەکەیت، بەدڵت نییە و سەیری ناکەیت، یان پەرتووکێک چەند لاپەڕەیەک دەخوێنی و سوودی لێ وەرناگری ڕێک دەستی لێ هەڵدەگریت، ئەی بەڕاست بۆچی دووساڵە هاوڕێیەک دوات دەخات بۆچی دەستی لێ هەڵناگری یان خویک چەند ساڵە دواتدەخات بۆچی دەستی هەڵناگریت!؟
بۆ نموونە مرۆڤ لە زەمەنێکدا دەژی چەند ساڵێکە و لەنیوەی ئەو ساڵە گەر بەردەوام بیەوێ بیر لە ڕابردووی خۆی بکاتەوە ئایایە چارەسەری ڕابردووی پێ دەکرێت؟ ـ بێگومان نـــــەخێر هەم ناتوانێ چارەسەری ڕابردووی بکات هەم ئێستەی خۆیشی لەڕووی دەروونی خراپ دەبێ هەم ناتوانێ بۆ داهاتوویشی هیچ بکات و بەردەوام بێزاربوونێک بە ڕەنگ و ژیانیی ئێستەییەوە دیارە !
ئەگەر مرۆڤ بەبەردەوامیش گومانی لە داهاتوو و دوو ڕۆژی خۆیشی بکاتەوە و بڵێ: دوو ڕۆژی تر ناخۆش دەبێ و بە نەرینی بیر لە داهاتووی بکاتەوە، کەواتــە ئەو مرۆڤـە بەبەردەوامی تووشی قەلەقی و ترس و دڵەڕاوکێ دەبێتەوە..
دەرئەنجامی چارەسەرییەکە ئەوەیە مرۆڤ گرنگی بە ئێستەی خۆی زیاتر بدات و ڕابردووی زیاتر لێی بەهرەمەند و سوودی لێی وەرگرێ گەر هەڵەیەکی کردووە ئێستە دووبارەی نەکاتەوە، و ئەزموونێکی گەورە دەبێ بۆت، داهاتوویش خەڵێکی ئەرینی و ئامانجێک دابنێ و پلان و خاڵە بەهێزەکان دابنێ و ڕێک وەرەوە ئێستەی خۆت…

ئایە ئێستە ئێمە کاتەکانمان بە چیەوە تەرخان دەکەین؟
ـ زۆربەی زۆریان بەداخــەوە بە توڕە کۆمەلایەتییەکان، ئەم شێوازە فیڕوودانەی کات کاریگەریەکی زۆر لەسەر هەم تەندرووستیت هەم بیرکردنەوە و دەروونت هەم دوات دەخات لە ئەنجامدانی پلانــەکانت بۆ ئامانجەکانت گەر هەت بێت، هەم دەستکەوتێکی گرنگت پێ نابەخشرێ کە کاریگەری لەسەر پێگەیشتنت هەبێ بێیە بەڕێژەیی کار لەسەر تەرخانکردنی کاتت بکە بۆ توڕە کومەڵایەتییەکان. بۆیە ئەو هەموو کاتە زیاتر خۆت بزانە چیت پێویستە و چۆن دەتوانی مامەڵە لەگەڵ ئەم کاتە ئاڵتوونیەی کە لەبەر دەستە پڕی کەیتەوە چا بو نموونە: خوێندەوەی پەرتووک فێربوونی زمانێک یان هەر خاڵێک کە بۆ دەستکەوتەکانی ژیانت پێویستە..

ئەیووب شێروانی

KDC

FREE
VIEW