- Advertisement -

بەلجیکا: کار بۆ دروستکردنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دەکرێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، لەگەڵ چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەیەکی کوردستانی بە مەبەستی دروستکردنی فدراسیۆنێک لە بەلجیکا کۆبونەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی و دەستەی کارگێڕی لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵەی ئەرمەنی بەلجیکا و کۆمەڵەی ژنانی کوردی بەلجیکا و تەڤگەری دەنگی ڕزگاری کوردستان لە بەلجیکا، کۆبونەوە و بڕیاریاندا، کە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کاربکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا لە ژێر ناوی (یەکگرتویی و یەکدەنگی ڕەوەندی کوردستانی لە ژێر یەک چەتر و بۆ یەک ئامانج) و ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا ڕاگەیاند، ئەوەش پلانێکی تۆکمە دەبێت بۆ خزمەت کردنی ڕەوەندی کوردستانی و گەیشتن بە ئامانجەکان.

لە کۆبونەوەکەدا ڕێککەوتن تا پێشوازی لە هەر ڕێکخراوێک و کۆمەڵەیەکی کوردی بکرێت، کە دەیانەوێت پەیوەندی بە فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا بکەن ، بە مەرجێک کارنامە و سیاسەتی کار کردنیان هاوتەریب لەگەڵ ڕێساکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بێت.

جێی باسە، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی تەڤگەری دەنگی ڕزگاری کوردستان مامۆستا ئەحمەد سەعید و ئیشۆ کوردستانی بەرپرسی کۆمەڵەی کوردی ئەرمەنی بەلجیکا و خاتوو نەسرین قامشلی بەرپرسی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردی بەلجیکا تێیدا ئامادەبوون.

KDC

FREE
VIEW