- Advertisement -

ئایا کورد خۆی ڕێگرە لە نە ناساندنی جینوساید

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


هەندێك پرسیار وەکو مۆرانە لە مێشکماندا ماونەتەوە کە ئایا :

  • کێ هۆکاری دروست بوونی ئەنفال و کۆمەڵکوژی و کیمیابارانکردن بووە .
    *کێ دەستی ئەو دووزلهێزەی عێراق و ئێرانی گرت تاوەکو ئەو شەڕو کۆمەڵکوژییە ڕوو بدات .
  • هۆکاری وێران کردنی ١٨٤ هەزار گوندی کوردستان چی بوو ؟
  • بۆچی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی نایانەوێت بێتەدەنگ ، لەکاتێکدا ئەوان ئاگاداری هەموو جوڵەیەکی دەسەڵاتدانی شەڕکەر بوون لەناوچەکەدا ؟
    هەروەك نوسەر عارف قوربانی دەڵێت ( گۆی زەوی وەکو گوندێکی لێهاتووە لەلای دەزگا ئەمنیە زلهێزەکان ) ئایا ئەو کارەساتەیان نەبینی ! وە دەڵێت هەموو دەزانین کە داعش دروستکەری دەستی کێ بوون و هاوکاریان کردن و خەڵکی شەنگالیان بەو دەردەبرد ) .
    ئەی بۆچی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی نایانەوێت دان بەو کۆمەڵکوژییەدا بنێن ، بێگومان دادگا پێویستی بە دیکومێنت و بەڵگەیە ، هەندێك بەڵگە هەن لە ژێر دەستی ووڵاتە زلهێزەکان و ئەقلیمیەکانن ، بەڵام ئاوها بەئاسانی ئاشکرای ناکەن ، تاوەکو ئێستا ئەوان باس لە حوکمی دیکتاتۆری سەدام حوسەین ناکەن کە چی کردوە ! لەکاتێکدا نوسەر عارف قوربانی دەڵێت : سی ئەی ئای ووردو درشتی ووتەو قسەو بەڵگەکانی نێو ماڵی سەدام حوسەینیان پاراستوە (١) . کارەکە زۆر سەختە کە بتوانیت بەدوای کارێکی وا گرنگەوە بیت تا ئەندازەیەك ڕێگاکە سەختترە چونکە کارکردن لەسەر ئەو جۆرە کەیسانە لەناوەندە نێودەوڵەتیەکان پێویستی بە گرتنەبەری ڕێگە چارەسەر هەیە ، سەرباری ئەوەی خاوەن ستراتیژو ئامانج و بەرژەوەندی دیاریکراوون ، وە پلان و بەرنامە و چوارچیوەی بەرژەوەندیی و پرەنسیپەکانی خۆیاندا مامەڵە دەکەن ، بەڵام ڕای گشتی ناوخۆی و وڵاتەکەیان کاریگەریی بەسەر دروستکردنی بڕیارو هەڵوێستەکانیانەوە هەیە .
    هۆکاری کۆمەڵکوژی فەیللیەکان و بارزانییەکان و ئەنفال و شەبەك و …هتد ، کۆمەڵکوژی تاك و کۆمەڵ لەنیو زیندانەکان و بەکارهێنانی گازە ژەهراوییە شلەمەنیەکان و سوتاندنیان هۆکارێکن کەسەدام حوسەین لەسەر کەیسی دوجێل دادگایی کراو حوکمی بەدارکردنی بۆ دەرچوو ، هەرئەوەبوو کە چیتر بەدوای شایەتحاڵ و بەڵگەو هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ و تێوەگلانی سەرکردە و کەسایەتی بوون و ئاشکرا نەکردنی ووڵاتە زلهێزەکان بوون کە دەستیان هەبوە لەو کارەساتەدا ، بۆیە ئەم کەیسە داخراو کۆتاییان پێ هێنا و حکومەتیش هەنگاوی تری نەنا تەنانەت لە هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان ، چونکە لە بنەڕەتدا نایانەوێت میللەتی کورد ببێتە خاوەنی ئەو کەیسەو بچێتە پێشەوە .
    سەرچاوەکان :
  • عێراق وڵاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکان .. بابەتەکەی نوسەر عارف قوربانی ( گۆڕەبەکۆماڵەکان وکاریگەری بەسەر بڕیاری نێوودەوڵەتییەوە بۆ بە جینوساید ناساندنی ئەنفال ).
KDC

FREE
VIEW