- Advertisement -

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کۆمەڵەی چاندی کوردی کرد

ڕێکەوتی ٢٧ی ٤ لە هەرێمی نیدرزاکسنی ئەلمانی لە شاری ڤۆلفسبۆرگی وڵاتی ئەلمانیا ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کۆمەڵەی چاندی کوردی کرد.
کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بارەگای کۆمەڵە بەڕێزیان لەگەڵ هەندێ نوخبە و کەسایەتی ڕۆژئاوا کۆبوەوە
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کۆنفدراسیۆن و ئامانج و کارەکانی کۆنفدراسیۆن گفتوگۆ کرا.
بڕیاردرا کۆبوونەوەکە بەرفراوان بکرێت و لە ئایندەدا نوخبە و کەسایەتی پارچەکانی تری کوردستانیش تێیدا بەشداربن.

دواتر بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ڤۆلفسبۆرگ کۆبوونەوە ودەستێک پۆشاکێکی کوردی پێشکەش بە ناوبراو کرد و داوای لێکرد کار بکەن بۆ ئەوەی شارەکەی و دهۆک ببنە دەستە خوشک، ناوبراو رەزامەندی خۆی نیشاندا و وتی«ئامادەم بۆ ئەم مەبەستە سەردانی دهۆک بکەم»

پاشان لە بارەگای کۆمەڵە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ بەڕێزیان لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە کوردییەکە ئەنجامدرا.
کوردانی ڕۆژئاوا بە گرنگی و بایەخەوە لە پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەڕوانن و بەڵێنیاندا ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە دەرێغی نەکەن و ئەنجامی بدەن.

KDC

FREE
VIEW