KDC

زۆربەی ئەو عێراقییانەی لە پۆڵەندا داوای مافی مانەوەیان کردووە ڕەتکراونەتەوە

پاش ئەوەی هەزاران کۆچبەر لە چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتنە سنووری پۆڵەندا – بیلاروسیا، ئەندامی یەکێتی ئەوروپای پۆڵەندا ئاشکرای کرد، کە ژمارەی داواکاری پەنابەری لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی 2020، بە ڕێژەی 175٪ زیادی کردووە، وەزارەتی دەرەوەش ڕوونیکردەوە کە زۆربەی ئەو ئێراقییانەی داوای پەنابەرێتییان کردووە، ڕەتکراونەتەوە.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، سنووری پۆڵەندا- بیلاروسیا، لێشاوی بێوێنەی کۆچبەرانی بینی، کە دەیانویست بچنە نێو یەکێتی ئەوروپاوە، هەرچەندە زۆربەیان بگەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپای ڕۆژئاوا، بە تایبەت ئەڵمانیا، بەڵام پۆڵەندا ژمارەی زۆری ئەو پەنابەرانەی تۆمارکردووە، کە تێیدا داوای پەنابەرییان کردووە.

لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا، ژمارەی پەنابەران لە پۆڵەندا گەیشتووەتە زیاتر لە 7000، ئەمەش 175٪ زیادی کردووە بەرانبەر 2020، کە نزیکەی سێیەکی پەنابەران لە خوار تەمەنی 18 ساڵ بوون، لە کاتێکدا ئافرەتان نزیکەی 35٪ بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوە، زیاتر لە چارەکێک لە پەنابەران، خەڵکی بیلاروسن و، زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانیش، لە ئەفغانییەکان پێکدێن، کە 1800 داواکاری بووە و، ئێراقییەکان 1400 داواکاری مانەوەیان پێشکەش بە وڵاتی پۆڵەندا کردووە.

نیوەی هەموو پەناخوازان لە پۆڵەندا مافی پەنابەرییان وەرگرتووە، یا پارێزگارییان لێکراوە، کە زۆرینەیان هاوڵاتیانی بیلاروسین و بە هۆکاری سیاسی هاتوونەتە پۆڵەندا، هەروەها هەندێک لە 750 ئەفغانی مافی پەنابەرییان پێبەخشرا، کە زۆربەیان پاش ئەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کرد، هاتوون.

ئەمە یەکەم جار نییە کە پۆڵەندا هەزاران داوای پەنابەری تۆمار بکات، ساڵی 2015 نزیکەی 11000 پەنابەری هەبوو و، ساڵی 2016، 12000 پەنابەر، بەڵام ئەو فایلانە سەر بە هاوڵاتیانی چیچانی ڕووسی، یا ئۆکرانی بوون.

زۆربەی داواکارییەکانی پەنابەرە ئێراقی رەتکراونەتەوە

لە پاییزی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە زۆربەیان خەڵکی ئێراق بوون، ڕژانە نێو بیلاروسەوە، هەندێکیان توانیان بچنە نێو خاکی پۆڵەنداوە.

مانگی ئەیلولی ڕابردوو، دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، ژمارەیەکی بێوێنەیان بینی کە داوای پەنابەرێتی ئێراقی تۆمارکراون، بەڵام زۆربەیان رەتکراونەتەوە.

لە کۆی ئەو 300 بڕیارەی دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی سەبارەت بە دۆسییەکانی ئێراق دەرکراون، تەنیا 0.6٪ مافی مانەوەیان وەرگرتووە، ئەوانی دیکە رەتکراونەتەوە، یا ناتەواون، ئەوەش بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوە ئەمەی پاساودایەوە کە دەڵێت زۆرینەی ئێراقییەکان مەرجەکانی پێدانی پاراستنی نێودەوڵەتییان پێ نەگەیشتووە، واتە ژیانیان لە وڵاتەکەیاندا لە مەترسیدا نییە.

ساڵی ڕابردوو پۆڵەندا نزیکەی 40 هەزار هەوڵی بۆ تێپەڕاندنی سنووری بیلاروسیا بە نایاسایی تۆمار کردووە، وڵاتانی ئەوروپا بیلاروسیان بە هاندانی کۆچبەران و پاڵنان بە چوونە نێو ئەندامی یەکێتی ئەوروپای پۆڵەندا تۆمەتبار کرد.

___

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دوایین پێشهاتەکان

nusar1

هەوڵەکان بۆ دەربازبوون لە سنووری تورکیا بۆ یۆنان زۆرتر بووە

nusar1

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانەی ھەولێر ‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامی ھەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW