KDC

کۆڵبەرێک دەکوژرێت و دوانیش بریندار دەکرێن

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،، ئێوارەی دوێنێ هەینی، هێزە چەکدارەکان لە سنووری کێلێ، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراووە.

کۆڵبەرەکە 24 ساڵە و ناوی مێهران ڕەحمانییە، خاڵی مێهرانیش بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی 45 ساڵ و، کۆڵبەرێکی خەڵکی کێلە، بە ناوی هاوڕێ ئەحمەدی بریندار کراون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کۆڵبەرە کە خەڵکی گوندی مەنیجەڵانی سەر بە شاری بانە بوون، لە کاتێکدا دراونەتە بەر دەسڕێژی گولە، کە لە حاڵی گەڕانەوەدابوون و هیچ کەل و پەلێکیان پێ نەبووە.

شایانی باسە، ئیبراهیم و مێهران خێزاندارن و، هاوژینی مێهران ڕەحمانی کە دوو ساڵ پێش ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو، دووگیانە

___

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پرسەی بۆ عەلی قازی دانا

nusar1

وتاری شفا بارزانی لە پەرلەمانی کەنەدا

nusar1

پەنتاگۆن: چاودێری هەڕەشەکانی ئیران دەکەین

KDC
KDC

FREE
VIEW