KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازێک ئاڕاستەی ناوەند و کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکان دەکات


 
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بانگەوازێک ئاڕاستەی ناوەند و کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکان دەکات و دەڵێ، بۆ یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەیی و، رێگا گرتن لە پەرتەوازەیی و لێکترازان و دابەشبوونی ڕەوەندی کورد، بانگهێشتی هەموو رێکخراو و، کەسایەتیی و کۆمەڵە و فیدراسیۆنە دڵسۆز و، کوردستانییەکان دەکەین بۆ دیالۆگێکی نیشتیمانی و کراوە، لە پێناو رێکخستن و دیاریکردنی ئەرکەکان و دانانی پلانی هاوبەش.
 
دەقی بانگەوازەکە:
 
بانگەوازێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
 
 
  پێکەوە بەهێزترین
         
بە مەبەستی یەکخستنی گوتار و ستراتیژی هاوبەش و یەک دەنگی و تەبایی ڕیزەکانی کوردانی تاراوگە، ناوەند و کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکانی ئەندام،  یەکەمین کۆنگرەی  دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ڕۆژانی ٤ بۆ ٦ی مانگی ١٢-٢٠٢١، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و، بە ئامادەبوونی ڕێبەری کوردستان، جەنابی سەرۆک بارزانی، لە کەشێکی تەواو دیموکراسیدا، بەڕێوە برد.
کۆنگرە توانی بۆ یەکەمین جار کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان و  ڕوسیا و قەوقاز، لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لە کوردستانێکی ئازاد دا کۆ بکاتەوە و، بڕیاری دا، کە دەرگای هاوکاری، دیالۆگ، هاوئاهەنگی و تەبایی بە ڕووی هەموو ئەو رێکخراو و، کۆمەڵە و فیدراسیۆن و، کەسایەتییە نیشتیمانی و دڵسۆزانەدا، واڵا بکات، بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەتری ئاڵای پیرۆزی کوردستان دا، بۆ زیاتر خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و، ببینە پردێکی پتەوی پەیوەندی لەگەڵ نیشتیمان دا.
بۆیە لە سۆنگەی خەمخۆری و دڵسۆزیمان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەیی و، رێگا گرتن لە پەرتەوازەیی و لێکترازان و دابەشبوونی ڕەوەندی کورد، بانگهێشتی هەموو رێکخراو و، کەسایەتیی و کۆمەڵە و فیدراسیۆنە دڵسۆز و، کوردستانییەکان دەکەین بۆ دیالۆگێکی نیشتیمانی و کراوە، لە پێناو رێکخستن و دیاریکردنی ئەرکەکان و دانانی پلانی هاوبەش، بە مەبەستی:
         
١-  کار و خەباتی جیددی بۆ خۆ رێکخستن و کۆکردنەوەی هەموو دڵسۆز و وڵات پارێزانی تاراوگە     
         
٢- رێکخستنی کار و چالاکییەکانمان لە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین دوور لە  هەر کارێکی دژ بە یاسا    
         
٣- هاندانی گەنجانمان بۆ خوێندن و خۆ پێگەیاندن و، دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ فێرکردنی منداڵانمان بە زمان و  کولتوور و دیرۆکی گەلەکەمان  
         
٤- درووستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ رەوەندی نەتەوەکانی دیکە  
         
٥-  هەوڵدانی جددی  بۆ بە دەستهێنانی زۆرترین دۆست بۆ گەلەکەمان، بە مەبەستی پشتیوانیکردنی لە بە جینۆساید ناساندن و ئەو تاوانانەی، کە دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون    
         
٦- پشتیوانی کردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارە سیاسیی و دەستوورییەکەی        
         
         
 کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی     
15.01.2022

___

کرێملێن :بوونی هێزەکانی ناتۆ لەئۆکرانیا بەشێوەیەکی فراوان ،گەیشتۆتە ڕادەیەک چیتر ناتوانین بێدەنگ بین

nusar1

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و قوتابخانەی خانزاد ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرزڕاگرت

nusar1

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەیشتە هەولێر

KDC
KDC

FREE
VIEW