ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو، دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەکەن و، دەڵێن، کەسێکی هەستناسکی خاوەن هەزاران وشەی زێڕینی کوردییە، ئەوەش خۆی لە خۆیدا گەواهیدەری هەستی کوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری ئەون.
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دوایی دكتۆر مارف عومەر گوڵ، تاساین، چونکە ناوبراو موڵکی گەلێک بوو، نەک بە تەنیا موڵکی خانەوادەکەی، ئەو کەسێکی هەستناسکی خاوەن هەزاران وشەی زێڕینی کوردییە، ئەوەش خۆی لە خیدا گەواهیدەری هەستی کوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری ئەون.
بە کۆچی دوایی دکتۆر مارف، خەسارەتێك بەر گەلەكەمان کەوت، بەو پێیەی کەسێکی تێكۆشەر و ئەكادیمی لە دەستدا، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکەی دکتۆر مارف دەکەین و بە هیواین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و، ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
15ی1ی2022