KDC

گەنجان لە نێوان خۆشەویستی و کار دا…


هەوارخان سەید موراد…


قەدیمی دەڵێن : عیشق واتە ژیان بەلام خۆ ژیان هەمووی عیشق نیە!! ،بەشێک لە گەنجەکان کە بەر هەوای ئەوین دەکەون و تەوژمی عیشق ئاراستەیان دەکات، خۆیان تەسلیم بە ئیحساس دەکەن ، ژیانیان تەنها لە دیەی عیشقەوە دەگوزەرێنن ، وادەزانن تروسکای ئەوین چاکترین مەڕامە ، وەک پاڵەوان دەوردەگێرن وەک ئەوەی وابێت تەنها خۆیانن لە مەیدانی ژیان ”عاشق”بوونە . لەنزاکان بە خودا دەڵێن : ئەی ئیلاهی هیچن ناوێت تەنها بە مەعشوقەکەم بگەم هەموو دونیا دێنێت .!! خۆیان وون دەکەن بێ کار و بێ بەرنامە بێ تاقەت لە خوێندن بێ هۆش لە بەرپرسیاریەتی و ماندوو و شەکەت ، کورەکان لە کافتریاکان لەگەڵ نێرگەڵەی بە توک کراو دەکەونە خەیاڵ کردن تا درەنگانی شەو لەگەڵ بەباکردنی دوکەڵی تەنگی سینەیان درەم و دیناری گیرفانیشیان ڵێدەچۆرێت ،وە کچەکانیش لە مڕ قاپ شوشتنیان بیر لە شاسواری خەوناکانیان دەکەنەوە دوای خێرا بە چات و نازی نا سروشتیان مروەتی خانمایەتی خۆیان دەشێوێنن ،بێ ئاگا لەوەی ژیان هەر دڵداری نیە ، دونیا لە خۆتان تەسک مەکەنەوە هەمیشە شتگەڵەکان بەوویستی دڵن نیە، چۆک دامەدە ،وامەزانە بەجێماوی ژیان یەک دوو رۆژ نیە هەر کارێکت کرد بێ بیر کردنەوە ناکرێت خولقی پێ بدەین بەنرخترتن سامانی هەریەکەمان کەسایەتی مانە ،

پرسیارەکە لێرە دەست پێدەکات ،چۆن بتوانین هێز و تاقەتی گەنجیەتیمان کۆبکەینەوە بۆ هەنگاونان بۆ کار و بەرنامەی پڕ ئەنجام .
قۆناغی گەنجیەتی هەستیارترین هەوارگەی تەمەنی مرۆڤەکانە ، کە لەم قۆناغە هەست دەکات باشتر لە هەموو کەسانی دەوروبەر دەزانێت ، حەز ناکات کەس ئامۆژگاری بکات ، بەپێی توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتووە بە رێژیەکی زیاتر گوێ بە دڵ دەگرێت بە واتایەکی تر مامەڵەکردن و بەرنامەکانیان زیاتر عاتفە و سۆزداریە.
ـ لەم چەند خاڵە دا دەتوانین بەرچاو روونی بۆ گەنجان بخەینە ڕوو لە مڕ تاقە و بەرنامە دا!
۱_ کەش و هەوای ماڵبات (خانەوادە) لە مڕ پەروەردەی و سیفەت و بەها مرۆڤایەتیەکان.گرنگە دایک و باوکان لانەیەکی پڕ لە پەروردەیی بۆ منداڵەکانیان بهۆنەوە لە رووی چاودێر و پەروەردەیی تاوەکو نەوەیەکی دروست و هۆشیار ببهێنە کۆمەڵگا.
۲_ هەستی بەرپرسیارەت بوون لە گەنجان دا، لەدوایی قۆناغی پێگەیشتوو(باڵغ) بوون ،بەرپرسیارەت بوون ڵکاوە بە هێزی ویژدان ، کە مرۆڤ ویژدانی زیندوو بوو دڕک بەهەموو شتێک دەکات ، دڵسۆزی دەنوێنێت لە کاری لە زمانی لەدەستی ،…..! بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی ئازار بۆ کەسی بەرامبەر . خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە نەرێنی هەر شتێکی کە ئاکامی خراپ بوون بێت ، هەر وەک دەلێن : ”ویژدان ئەو دەنگەیە کە پێت دەلێت خودا چاودێرە لە کار و گوفتارت”، بۆیە ئەو مرۆڤانەی هەستی بەرپرسیاربوونیان هەیە هەمیشە کەسایەتیەکی تۆکمە و بەهێزیان هەیە.
۳_ فێرخوازی و زانستگەری ،هەنگاونانی زیاتر بۆ گەیشتن بە پسپۆری ئەو بابەتەی کە حەزی پێدەکات ، گرنگی دان بە خوێندنەوە و زانست و زانیاری.گەر پسپۆریەکەی ئەکادیمی بێت یان میهنەی .
٤_ کۆنترۆل کردنی کات و بەرنامەرێژی ،گەنجی تاقەتدار ئەوانەن بیر تیژ دەڕوانن و وێنەی داهاتووی باش ژیانی خۆش بە ماندوو بوون و کارەکانی ئێستای وابەستە دەکات ، کاتەکانی وەک پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان دادەنێت نەوەک کاتەکانی بۆ خەمۆکی رابردوو بە فیرۆبدات .
٥_ هەوڵ و بەردەوامی ، نائومێد نەبوون و نەترسان لە شکست دا ، زۆرجار گەنجان دەترسن لەوەی شایستەی هیچ کارێک نەبن ، یاخو ترسیان هەیە شارەزا نەبن و بەردەوام نەبن ، یاخود هەندێک جار نائومێد دەبن لە دەست نەکەوتنی کار ، هیچ شتێک بێ ماندوو بوون بەدەست نایەت ، بەردەوام بوون زیاتر ئەزموون دارت دەکات ماندوو بوون زیاتر فکر ڕوون و چاو کراوەت دەکات لە مڕ کەش و هەوای بازار و کار دا ، رەنگە بیانووی بێ کاریت یەکێک لەم هۆکارانە بێت (بێ بروانامەی ،پاڵپشتی نەکردنی خانەوادەت یان لایەنی دەسەڵات، نەبوونی سەرمایەی سەرەتایی ، …..) ، ناکرێت نائومێد بیت ، ”خوداوەندیش بەندەی تەمبەڵی خۆش ناوێت ”،
٦_ خۆشەویستی بکە تاوەکو ژیانت جوانتر بێت و ئامانجەکانت گەورەتر بێت ، نەوەک بکەویە دوای حەزێک ناوی بنێی ”عیشق و لەم سەدەی بیست و یەک …. خۆت وێران بکەی و بە خەیاڵ ژیان بەرێ بکەی ، خۆشەویستی هێزە نەک خۆ زەلیل کردن .دەبێت تاقەتدارت بکات هەوڵی باشترین لانەی ژیان بدەی بۆ خۆت و مەحرەمی رازت ، ، نەوەک بە گیرفانی بەتاڵ گەورەترین خەیاڵ بکەی و بێ ماندوو بوون ، ئینجا بە بیانووی پێکنەگیشتن ڕوو لە هەندەران بکەی ، نیشتیمان و خانەوادە جێبهێلی .
۷ _خانەوادە و لایەنی پەیوەندیدار دەبێت زەمینەسازی بکەن بۆ بەهرە و هێزی گەنجەکان ، هاوکاری ماددی و مەعنەوی بن لە بیر و بەرنامەکانیان دا.

___

‎“هەستی هاوبەش شاکۆڵەکەی بوونی نەتەوەیە“

nusar1

هەستداری

KDC

ئەزانی چی ؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW