KDC

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، گابریلیوس لاندسبێرگیس، ئەمڕۆ یەکشەممە، ستایشی عێراقی کرد، کە گەشتەکانی بۆ بیلاروس راگرتووە، بۆ ئەوەی لێشاوی پەنابەرە نایاساییەکان بۆ ئەوروپا نەمێنێت.

لاندسبێرگیس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فواد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی لە بەغدا رایگەیاند، هیوادارە هەماهەنگی لە نێوان لیتوانیا و عێراق هەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەیەک بۆ تراژیدیای کۆچکردن، بە بەهێزکردنی متمانە لە نێوان هەردوو وڵات

ئاماژەیشی بەوەدا، کە عێراق یەکەم وڵات بووە کە گەشتی ئاسمانی بۆ بیلاروس راگرتووە، وە عێراقیشی بە مۆدێلێکی نایاب بۆ مامەڵەکردن و درووستکردنی متمانە وێناکرد،

فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: ئەوان بەردەوامن لە درووستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و، سوپاسی وەزیری دەرەوەی لیتوانیشی کرد، کە رۆڵی گەورەی لە یارمەتیدانی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا هەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ لابردنی عێراق لە لیستی وڵاتە پڕ مەترسییەکان، ئەوەش لە بابەتی تیرۆر و پارە شوشتنەوەدا، هاوکات ناوی عێراق لەو لیستەشدا سڕاوەتەوە، ئەوەشی بە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسییەتی عێراق وێنا کرد.

لەسەر بەرنامەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، وەزیری دەرەوەی عێراق، روونیکردەوە، بەرنامەکەی چڕوپڕە، وە لە بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و، سەردانی هەولێر دەکات، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

___

پینتاگۆن : بەردەوام دەبین لە پیرەوی خۆبەدوورگرتن لەگەڵ هێزەکانی روسیا لە سوریا تاهیچ پیکدانێک نەبێت

KDC

وەزیری بەرگری تورکیا دڵنیایی دەداتە کورد

KDC

ئەڵمانیا بودجەی خەرجی وەزارەتی بەرگری بە بڕی 55ملیار دۆلار پێشنیارکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW