KDC

کرێملێن :بوونی هێزەکانی ناتۆ لەئۆکرانیا بەشێوەیەکی فراوان ،گەیشتۆتە ڕادەیەک چیتر ناتوانین بێدەنگ بین

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا دمیتری بیسکۆف ڕایگەیاند :مۆسکۆ بەپێویستی دەزانێت ،کە هێزەکانی لەسەر سنور لەگەڵ ئۆکرانیا بمنێتەوە،چونکە هێزەکانی ناتۆ چالاکیەکانی لەو وڵاتە چڕکردۆتەوە
ئەمەو وتەبێژی کرێملین لە لێدوانێکی بۆ تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی ڕایگەیاند :لە خاکی ڕووسیا نزیک سنووری ئۆکرانیا سەربازەکانمان بڵاوە پێکردووە ،پێویستە لەم کاتە دا ،کە گرژیەکان و ئاڵۆزییەکان هەن هێزەکانمان بوونیان هەبێت،بەهۆی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ناتۆ لە ناوچەکە وفڕینی فرۆکە شەڕکەر و سیخۆرەکانیان نزیک هێزە و بارەگەکانمان بە هەڕەشیەکی مەترسیدارەی دەزانین.

لەدرێژەی لێدوانەکەی بیسکۆف ڕاگەیاند :ئێمە چەندین زانیاریمان لەسەر بوونی هێزەکانی ناتۆ لەو وڵاتە ،کەبەچڕی مەشق بە سەربازەکانی ئۆکرانی لەسەر چەندین چەکی پێشکەوتوو و بەرگری دەکەن ،ئامانەوامان لێدەکەن هێڵ سوور بکێشین ،گەیشتۆتە باردۆخێک کە چیتر بێدەنگ نابین ،ئێمە هەڕەشەی هێرشبردن ناکەین ،ئەوە کارێکی شێتانەیە ،بەڵام
گەر ناتۆ بەردەوام بێت، ڕێوشوێنی وەڵامدانەوەی دەگرینەبەر

سایتی ئاڕ تی بڵاویکردەوە ،کە پیسکۆف جەختی لەوە کردەوە ،کە ڕووسیا دانوستان لەبارەی کشانەوەی مووشەکەکانی یان هەر چەکێکی تر لە هەرێمی لینینگراد لەوسەری ڕۆژئاوەی وڵات لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکات ،چونکە ئەوە بەشێکە لە خاکی ڕووسیا
جێی باسە ئەم لێدوانەی وتەبێژی کرێملێن لە پاش ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمەریکا دێت ،لەبارەی پلانێکی تێکدەرانەی رووسیا لە ئۆکرانیا هۆشدار دابوو ،کە ڕووسیا مەشقی بە چەند هێزێک کردووە ،کەدژ بە ئەو هێزانەی بۆ بەرژەوەندی ڕووسیا کاردەکەن ،ئەمەش پاساوێک دەدات بە ڕووسیا کە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ئۆکرانیا بکات

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا: بۆ رێگری لە کۆچبەران پڕۆژە یاسایەکی توند ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت

KDC

ڕۆمانیا و بوڵگاریا داوایەکی ڕووسیایان رەتکردەوە

KDC

بەریتانیا : بەرواری کەرەنتینە بۆ پێگەیشتوانی بە تەواو کوتراو رادەگەیەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW