ڕزگار شێخ علی
بەداخەوە لەم رۆژگارە لە نێو مالی کوردا دیاردەیکی ترسناک سەری هەلداوە ئەویش ناتوانن یان پشتگوی خستنی پەروەردەی بەهێزبوونی هزری نەتەوەی کەئەمە نەوەی داهاتوومان بەرەو هەلدێر دەبات .
سەیری خەلکانی ئێمە بکە بەتایبەتی کۆمەلگای کوردی
تووشی نەخۆشیەکی کوشندە بوونە ئەوەندە بەدوای وەرگرتنن جیاواز لەخەلکانی ئەوروپی خەریکی بەخشین نین زۆر بەی قسەکان تەنها قسەیە بەبێ کردارو ئەنجام دەمینێتەوە .
چی بکەین بۆ ئەوەی پەروەردەی نەوەی داهاتوو بە راست و دروستی پر هزری نەتەوەی بە هەموو سەکتەرەکانی یەوە دەبێت مالەوە وخێزان ،دایک وباوک وەک مامۆستایەکی وانە بێژی کوردی مندالەکانی پەروەردە بکات .
تەنها قوتابخانەو ژانکۆیەکان بەس نی یە بۆ پەروەردەکردن دەبێت مالەوە ببێتە قوتابخانەیەکی سەرەکی تەواوکەر بۆ پەروەردەبوونی نەوەکانی داهاتوومان .
نەزانی زمانی دایک ،نەزانی جوگرافیای کورد ومێژووی کورد و قارەمانێتی پێشمەرگەو بەسەر هاتی نەهامەتی یەکانی کورد و ئەنفال و زولم و زۆرداری کیماباران و زیندە بەچال کردنی رژێمی یەک لە دوای یەکتر هەم شەرمە هەم تاوانە دایک و باوکان بێ زانیاری پەروەردەیان دەکەن .
ناوەندی رەوندی کورد لە دەرەوە هەلێکی زێرینە قوتابخانەیکە هەول بدەن ببە خشن نەک چاومان لە وەرگرتن بێت .
بایە کتر پەروەردە کەین بۆ بەرەو پێش چوونی نەوەکانمان ئەگەر ئێمە خۆمان ئامادەنەکەین پەروەردەی یەکتر نەکەین چۆن بتوانین پەروەردەی بەرامبەرمان بکەین ئەمە پرسیاریکە روو بەروومان دەبێتەوە ؟
پەروەردەکانمان لەسەر رێکاو بنەمای ئاینی و رەوشت بەرزی و راستگۆی ژنیشتیمانی لە سەروری هەموویانەوە گربەستی بەردەوامی ( عەشق ).
دەبێت هەول بدەین درەنگ نەکەوین شەر لە گەل دزنی کات بدەین نەک کات بفرۆشین و بەفیرۆ بدەین کە کات رۆی ئێمە ش بەرهەمەکان بەئاسانی لەدەست دەدەین .
دەبێت کوردانی تاراوگە هێزێکی مەدەنی پوخت
دروست بێت بۆ تێکەل بوون بە رێکخراو دەزگای حکومی وناحکومی بۆ روون کردنەوەی خەبات و مێژوو کورد تێکەل بوون بە نەتەوەکانی تر بۆ زیاتر ناساندنی کەلتوری خۆمان بە جیهان .
ئەگەر سەیری گەنجانی ئەوروپی یەکان بکەین هەر وولاتێک ئێمە رووی تێ دەکەین دەبین گەنجەکان کامیرێکیان بەشانەوەیە وێنەی شوێنە جیاوازەکان دەگرن دوای دەگەرێنەوە دەکەنە بابەت بۆ سودوەرگرتن
دەبا ئێمەش هەمان شێوەی پەروەردەی رەچاوبکەین کە ئەوە لە نەوە کەمان بگەنێنین ئەمرۆ زیاتر لە رۆژانی رابردوو نیشیمان پێویستی بە ئێمەیە .
با پەروردە بکەین بە خۆراکی رۆژانەمان بۆ خەبات کردن لە پێناو بە دیهێنانی مافەکانی خۆمان و سەربەخۆی کوردستان .