KDC

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

چالاکوانێکی بواری مافەکانی ئافرەتان کە پاییزی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مریەم سادقی چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرەتان و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپێندرا و، ئەو سزایەشی بە فەرمیی پێی ڕاگەیەندراوە.

ئەو سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

مریەم سادقی، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 23ی ئۆکتۆبەری 2021، بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە دەستبەسەرکراوە و، پاش 12 ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

مریەم سادقی بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دایە ئاسیە عەزیمی، دایکی یەکێک لە گیانبەختکردوانی کۆمەڵە و خوێندن و پێشکەشکردنی سروودێک بە ناوبراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە،مریەم سادقی، ساڵی 2018 جارێکی دیکە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بانگکرابوو و لێپەرسینەوەی لەگەڵ کرابوو

___

کۆنفیدراڵیەتی وزەی هەرێم بۆ رۆژئاواو جیوگرافیای سوونە

KDC

ئێران ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە

KDC

سوید:زانیاری هەڵەو چەواشەکارانە بەرامبەر ڕفاندنی منداڵانی موسڵمان بڵاوکراوەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW