KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی کەمپینەکانی هاووڵاتیانی باکووری کوردستان دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێک ئاڕاستەی کەمپینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاووڵاتیانی باکووری کوردستان دەکات و، رایدەگەیەنن، مافی فەرمی پەروەردە بۆ زمانی کوردی و بەکارهێنانی بژاردەی وانەی کوردی بە دەرفەت دەزانن، داواش دەکەن زمانیان بپارێزن و خاوەندارێتی بکەن.

دەقی پەیامەکە:

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پشتیوانی لە کەمپینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی- دیموکراتی، سیاسی، هاووڵاتیان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەکات بۆ ئەوەی دەرفەتی هەڵبژاردنی زمانی کوردی بەکاربهێنن.
هەرچەندە ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، مافی فەرمی پەروەردە بۆ زمانی کوردی بە ڕەوا دەزانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارهێنانی بژاردەی وانەی کوردی بەم شێوەیە بە دەرفەتێك دەزانین. بۆیە
داوا لە کەسوکاری منداڵان و لاوانی کورد دەکەین، کە ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەن، وەكو ئەركێك
خاوەنداری لە زمانەکەت بکە، زمانەکەت بپارێزە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

18.01.2021

___

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئاخن بەشداری مەڕاسیمی جەژنی نەورۆزیان کرد

nusar1

بەریتانیا :ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفراسی تایبەت بە کورد دەکەن

nusar1

بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی ، ناوەندی ڕەوەندی کوردی پەیامێک ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW