KDC

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهان هۆشداری شێوەی نوێی کۆرۆنا لە دوای ئۆمیکرۆن دەدا

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی، تیدرۆس ئەدهانۆم گابریسس، ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی شێوەی گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆنی کۆڤید-19، لەوانەیە شێوە گۆڕاوی نوێی کۆڤید-19 دەربکەوێت.

گابریس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، دوای سەرهەڵدانی شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، لەوانەیە شێوەی نوێ بخاتەوە و ناکرێت وا سەیر بکرێت، کە ئەم شێوە نوێیە سوک و کەم نیشانەیە، ئەم جۆرەش ترسی تووندبوونی نەخۆشەکە دەکرێت، بەوەی کە نەخۆشخانە، یا مردنی لێبکەوێتەوە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی کێشەی تەنگەنەفسی و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

گابریس لە درێژەی لێدوانەکەیدا، جەختی کردەوە، کە ئۆمیکرۆن لە بڵاوبوونەوە خێرایە، بەڵام نیشانە قورسەکانی وەک شێوە گۆڕاوەکانی دیکە نییە، ئەمەش بەو مانایە نایەت کە ئۆمیکرۆن بە نەخۆشییەکی بێ مەترسی سەیر بکرێت.

کۆمسیۆنی داودەرمانی ئەوروپا لە بارەی ئۆمیکرۆن، ڕایگەیاند، کە ئەم شێوە نوێیە، خۆگونجاندنی هەیە و، وا لە مرۆڤ دەکات، کە لەگەڵ نەخۆشییەکە وەک پەتایەکی وەرزی لەگەڵ مرۆڤ خۆی بگونجێنێت.

مارکۆ کاڤالاری، بەرپرسی ستراتیژی ڤاکسین لە ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی، لە ئەمستردام ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بەرگری دانیشتوان لەگەڵ ئۆمیکرۆن، بەرگری سرووشتی زۆر دەبێت هاوشانی کوتانی ڤاکسین.

لە سویسرا، وەزیری تەندروستی، ئالان پێرسی، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە گۆڕینی شێوە نوێی ئۆمیکرۆن، دەکرێت ببێتە سەرەتای کۆتایی پەتاکە.

بەڵام سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، زیاتر هۆشداریدا و، دووپاتی کردەوە، کە شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن مەترسیدار دەمێنێتەوە.

سۆران حەسەن

___

“وڵاتانی رۆژئاوا وەک باخچەیەکی ستراتیژی لە ھەرێم دەڕوانن”

KDC

هەفتەیەکی نوێ لە یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا
یاریەکانی ڕۆژی شەممە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆرسی دووەمی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW