KDC

پاپای ڤاتیکان 100,000 یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کۆچبەرانەی کە لە نێوان سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندان

دوای نزیکبوونەوە لە کاتی وەرگرتنی جەژنی پیرۆزە، بۆ ئەوەی پرسی پەنابەران بکاتە ئەولەویەتی کارەکانی، پاپا فرانسیس بڕی100,000 یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کۆچبەرانەی، کە لە نێوان سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسدا ماونەتەوە.

ڤاتیکان ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خزمەتگوزاری گەشەپێدانی مرۆیی، کە جەستەی پیرۆزی بینینە و مامەڵە لەگەڵ کاروباری پەنابەراندا دەکات، رایگەیاند، پاپا بڕیاریداوە بڕی 100 هەزار یۆرۆ بنێرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو گرووپە کۆچبەرانەی، کە لە نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسدا ماونەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی یارمەتیدانی کاریتاسی پۆڵەندای ناحکومی کاسۆلیک، بۆ چارەکردنی قەیرانی کۆچکردن لە سنووری نێوان هەردوو وڵات.

لە هاوینی ڕابردووەوە، هەزاران کۆچبەر، کە بە شێوەیەکی سەرەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەتی عێراق بوون، لە بیلاڕوسەوە پەڕینەوە، یا هەوڵیان داوە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا و لە رێگەی وڵاتانی لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەنداوە پێیان بگەن.

پاپا فرانسیس، کە بە بەردەوامی بەخشینی هاوکارە مرۆییەکان بۆ بەرگری لە کۆچبەران و پەناخوازان، وایکردوە کە ئەو پۆستەی خۆی لە پێشینەدا بێت و، داواکانی بۆ سەرکردەکانی ئەوروپا چڕتر بکاتەوە.

مارکۆ پۆلیتی، رۆژنامەنووسی ڤاتیکان و نووسەری کتێبێکی پاپا فرانسیس، دەڵێ، کە ئەمەی دوایی قەناعەتی پێکراوە، کە کێشەی کۆچبەران گەورەترین کارەساتی مرۆییە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

پاپای تەمەن 84 ساڵ دەڵێ، ئەوروپا بەردەوام بوو لە پەیڕەویکردن لە بەرانبەر لێشاوی کۆچبەران و، بە خۆپەرستی نەتەوەیی پارچەپارچە دەبێت، نەک بە هاوکاریکردنی کۆچبەران.

___

ڕوسیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی گرنگ بەڕێوەدەبەن

nusar1

لە رێگای Connect Point GmbH هاوکاری بگەیەنە بە لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر

kurdish dc

ساڵيادى داگيركردنى كوه‌يت له‌لايه‌ن رژێمی پێشووی عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW