KDC

ئەڵمانیا:پزیشکێکی سوری بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی دادگایی دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە پزیشکێکی سوری لە ئەڵمانیا ،کە نازناوی دکتۆری ئەشکەنجەدان لێنراوە بەتاوانی ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی سوری ،کەدژی بە حکومەتی ڕژێمی سوریا بوون دادگایی دەکرێت
تاوانبار علاء موسا ،لە ساڵی 2015 پێش دەستگیرکردنی لە چەند نەخۆشخانیەکی ئەڵمانیا کاریکردووە
ئاژانسی دەنگوباسی بی بی سی بڵاوکردەوە ،کە داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە شاری فرانکفۆرت تاوانبار بە تاوانی دژ مرۆڤایەتی بە ئەشکەنجەدانی 18 هاوڵاتی سوری و کوشتنی یەکێکی تر کە بەرپرس بووە لە چارەسەرکردنیان تاوانباردەکات

هەروەها ستێفان میلس، توێژەر و پرۆفیسۆری پزیشکی ئەمریکی، بەڕۆژنامەی دۆیچە ڤێلتی ڕاگەیاند :دکتۆرەکە سەرەتا بەڵگەنامەی مردنی نایاسایی کردوە هۆکاری مردن و ئەشکەنجەدانەکانی تۆمارنەکردوە
هەروەها نیشانەکانی ئەشکەنجەدانی بە لەشی قوربانیەکانی نەنوسیوە ڕاپۆرتی پزیشکیەکەکانی بە هەڵە تۆمارکردووە ،هۆکارێک بووە بۆ دواخستنی چارەسەری قوربانیەکان تا زیاتر بە ئازارەوە لە بەندیخانەکان بمێننەوە.

علاء موسا تەمەن 36ساڵ کەلەساڵانی 2011 و2012 لە نەخۆشخانەی سەربازی و نەخۆشخانەی تایبەتی ئەمن لە شاری حمسی سوریا کاریکردووە

داواکاری گشتی شاری فرانکفۆرت ئەو پزیشکە تۆمەتباردەکات ،بە کوشتن بە ئەنقەست بە دەرزی و ئازارو زیانی بەدەنی و دەروونی بۆ دەستگیرکراوانی دژ بە دەسەڵاتی ڕژێم
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد کە تاوانبار لە مانگی شەشی ساڵی 2020 بەگومانی ئەشکەنجەدان و مردنی بەئەنقەست دژی هاوڵاتیان لە سوریا ،کە تاوانی دژی مرۆڤایەتین دەستگیریان کردووە.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو دادگای شاری کۆبنستن فەرماندەیەکی پێشووی هەواڵگری ڕژێمی سوریا بەناوی ئەنوەر رەسلانی بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرچوو
بۆ دادگایی کردنی ئەو سوریانەی کە پێشتر لەگەڵ ڕژێمی سوریا بەشداریان لە کوشتن و زیندانی و ئەشکنجەدانی هاوڵاتیان کردووە ،دادگاکانی ئەڵمانیا بنەما یاسایی دەسەڵاتی دادوەریی جیهانی جێبەجێ دەکات ،کە ڕێگە بە دەوڵەت دەدات کە ئەنجامدەرانی تاوانی دژ مرڤایەتی و جەنگ، بێ گوێدانە نەتەوە یان شوێن ، دادگای کردنیان جێبەجێ بکات

سۆران حەسەن

___

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

KDC

ئیسپانیا :بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی هەزاران دۆسیەی داواکاری پەنابەران لە ناودەچێت

nusar1

150ڕێکخراوی ناحکومی داوای ڕاگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆلۆنیا وبیلاڕووس دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW