KDC

پرۆفایلی یانەی ڕیاڵ مەدرید


یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیە و بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە.
لە
٦ـی ئازاری ١٩٠٢دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٤ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی)، و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٣ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ـی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.

یاریگای یانەکە:٠
یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ـەوە لە ٢٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا».

ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بودجەی ساڵانە.
سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ مووڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگا ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەن و پەرەی پێدراوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە

لۆگۆیی یانەکە:٠
لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی (“MCF” Madrid Club de Fútbol) کەبە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١) گۆڕانکاری تێدا کرا

ڕاگەیاندنی یانەکە:٠
ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.
ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن

دێربی مەدرید :٠
دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربیە گرنگیەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبیە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

کلاسیکۆ
بە یاریی نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەک لە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بەرشەلۆنە دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕ کردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەتی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسیی ھەردوو شاری بەرشەلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لە مێژووی ئیسپانی کە شاری بەرشەلۆنا دەکەوێتە ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدریدیدیش پایتەختی ئیسپانیایە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی
دەستکەوتەکانی یانەکە
ڕیاڵ مەدرید لەو کاتەوەی دامەزراوە تاکو ئێستا توانیویەتی
٣٤جار خولی ئیسپانیا
١٩جار شایی ئیسپانیا
١٣جار سوپەری ئیسپانیا
١٣جار خولی یانەپاڵەوانەکان
٢جار یۆرۆلیگ
٤جار سوپەری ئەوروپی
٣جار جامی کیشوەرەکان
٤جار جامی جیهانی یانەکان
بەدەست هێناوە
ئەو یاریزانانەی بەشداری زۆر ترین یارییان کردوە بۆ یانەی مەلەکی
ڕائول گۆنزالیس ٧٤١یاری
مانوێل شانشێز ٧١١یاری
کارلۆس سانێلا ٦٤٥یاری
ئیکەر کاسیاس ٦١٥یاری
فرناندۆ هێرۆ ٦٠١ یاری
فڕانشیسکۆ خینتۆ ٥٩٩یاری
خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ ٥٧٧ یاری
مێشێل ٥٥٩یاری
گۆتی ٥٤٢یاری
ڕۆبیرتۆکارلۆس ٥٢٧یاری
خوان گۆمێز گۆنزالس ٤٠١ یاری
ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ ٣٩٢یاری
کەریم بنزیمە ٣٠٣ یاری
سپۆنسەری یانەکە
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن کۆمپانیایی ئەدیداس سپۆنسەری دەکرێت بۆ دابین کردنی تیشێرت و هەروەها هەریەکە لە
Fly Emirates
Siemens Mobile
Benq Siemens
Bwin .com
Fly Emirates
لەسەر تیشێرتەکانی نوسراوە

___

نوسەرو توێژەر تاریق کارێزی .. لە پەرتووکی کوێت دا

KDC

دەرزیش نەی کوشتن

KDC

سووریا: کورد بۆی هەیە بە زمانی خۆی بخوێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW