KDC

دەزگای نهێنی سوید مەلایەکی عێراقی دیپۆرت دەکاتەوە و لە ئەستنەبوڵ بلیتی بەغدای دەدەنێ

رۆژنامەی ئەفتۆنبلادتی سویدی بڵاوی کردووەتەوە، کە دەزگای نهێنی سوید، سابۆ، هەفتەی ڕابردوو مەلایەکی عێراقی بە نهێنی دیپۆرت کردووەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، بە هۆی بوونی مەترسی توندڕەوی و هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر وڵاتەکەیان، سابۆ مەلایەکی عێراقی 52 ساڵی بە نهێنی دیپۆرت کردەوە و لە رێی چەند کەسێکی ئەمنییەوە گەیەندراوەتە ئەستەنبوڵ و لەوێش بلیتی ئێراقی پێدراوە و پێیانڕاگەیاندووە، کە بڕواتەوە وڵاتی خۆی.

توێژەری تیرۆر، ماگنوس ڕانستۆرپ رایگەیاندووە، کە ئەو یەکەم مەلای دەستگیرکراوە، کە دیپۆرت دەکرێتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، ئەو مەلا عێراقییە ماوەی چەند ساڵێکە گومانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکاندا لێکراوە و، پێشتر تۆمەتبارکرابوو بە دامەزراندنی 14 لە شوێنکەوتووانی بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ساڵی 2015، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی پیاوەکە و، لە تەلەفۆنەکەیدا چەندین کلیپی پڕوپاگەندەی توندڕەوی ئیسلامیان دۆزییەوە، لەوانەش سوتاندنی فڕۆکەوانی ئوردونی مەعاز ئەلکەسابێ بە زیندوویی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یەکێکی دیکەیان سەربڕین و وێنەکانی ئوسامە بن لادن و، سەرکردەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییە دیارەکان بووە.

ئەو مەلایە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستگیرکراوە، چونکە دەزگا ئەمنییەکان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی سویدی دەزانن، ئەو یەکێکە لە چەند ئیمامێکی ناسراو، کە لەلایەن حکومەتەوە دیپۆرتکراوەتەوە و، عێراقیش ڕەتیکردەوەتەوە وەریبگرێتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دیپۆرتکردنەوەکە له فڕۆکەخانەی ئارلانده وه بۆ ئیستەنبول بووە.

پارێزەرەکەی، بارسلان توگل، دیپۆرتکردنەوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەو مەلایە، لە ساڵی 2015دا بە گومانی ئەوەی گەنجەکان بۆ نێو تیرۆریزم دەنێرێت، ناسێندرا، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە کە هیچ جۆرە تاوانێکی هەبێت و، رایگەیاند، ئامۆژگاری موسڵمانانی کردووە، کە گەشت بۆ سوریا نەکەن، لە بەرانبەردا ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەندامانی داعش، گواهی ئەوەیان داوە، کە ئەو لە پشت دامەزراندنیانەوە بووە، جگە لە گرتە ڤیدیۆیی پەیوەندیدار بە داعش لە نێو تەلەفۆنەکەی، لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن، کە ئەو لەگەڵ چەند کەسێک لە ئۆربرۆ، پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە.

ڕانستۆرپ دەڵێ، ئەو ڕۆڵێکی گرینگی بینی لە ناوهێنانی ئۆربرۆ، هەروەها لە شارەکانی دیکەی وەک یۆتۆبۆری و ستۆکهۆڵم و ئیسکلستۆنا کاری کردووە، ئەو کەسێکی توندڕەوە و خەڵکی هانداوە بڕۆنە نێو داعش.

دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکە لە دژی تەواوبوو، دەزگا ئەمنییەکان بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی سوید لە قەڵەمیان دا، کە بە گوێرەی یاسای تایبەتی پەنابەران، رێگە بە دیپۆرتکردنەوەی دەدرێت.

ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ عێراق

خێزانی پیاوەکە کەمێک پێش گەیشتنی فڕۆکەکە بە ئەستەنبوڵ، بە تەلەفۆن هەواڵی دیپۆرتکردنەوەیان پێگەیشتووە، ئێمە چی بکەین؟ منداڵەکانمان دەستیان کرد بە هاوار و گریان کاتێک بۆیان دەرکەوت باوکیان دیپۆرت کراوەتەوە، ئایا ئەمە دوایین جارە باوکیان دەبینن؟ بۆچی پێش ئەوەی دیپۆرت بکرێت نەیاندەتوانی بیبینن؟

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەفسەرانی پۆلیسی سوید کە یاوەرییان کردووە، لە کاتی گەیشتنی بۆ ئەستەمبوڵ دوای ئەوەی بلیتی فڕۆکەی بۆ بەغدا پیدراوە لەگەڵ مۆبایلێکی بێ سیمکارت و 4 هەزار لیرەی تورکی نزیکەی 2500 کرۆنی سویدی.

هەر ئەو پیاوە بە ئەفتۆنبلادتی گوتووە، کە لەبەر هۆکاری ئەمنی ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ عێراق، “پێیان گوتم بڕۆمەوە عێراق، بلیتی فڕۆکەی بەغدایان پێدام، گوتم: چۆن دەتوانم بڕۆم بۆ عێراق؟ ئەگەر بچمە عێراق لەلایەن میلیشیاکانەوە دەکوژرێم”.

سابۆ دەربارەی دیپۆرتکردنەوەکە لێدوانی نەدا.

___

برووسکەی پیرۆزبایی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان

KDC

ئەمەریکا و چین :کار بۆ ئاشتی جیهان دەکەین

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆی یانەئەوروپییەکان

nusar1
KDC

FREE
VIEW