KDC

واشنتن ڕێگابە لیتوانیا ،لاتیڤیا و ئیستۆنیا دا ،کە موشەک و چەکەدروستکراوەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەبکەن

دوای لێدوانەکەی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی ئۆکرانیا کە بووە مایەی گفتگۆ و تێڕامان ،کۆشکی سپی دوێنێ چوارشەممە بەڵێنی دا ،گەر ڕووسیا پەلاماری ئۆکرانیا بدات ،وەڵامێکی بەهێزو توندمان دەبێت و ڕووسیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت گەر بیەوێت ئۆکرانیا داگیربکات .
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد ،کە ئەمەریکا ڕێگایی بە لیتوانیا ،لاتیڤیا و ئیستۆنیا دا،موشەک وچەکە دروستکراوەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەبکەن

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکیدا دوای ڕەخنەکانی بایدن ڕایگەیاند :”ئەگەر هێزەکانی ڕووسیا سنووری ئۆکرانیا ببەزێنن، ئۆکرانیا داگیری بکەن، ئەوا وەڵامێکی خێرا و بەهێز و یەکگرتوویی لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانەوە دەبێت

هەروەها بەپێی تۆری هەواڵی فەرەنس 24 ،کەلە چەند سەرچاوەی ئاگادار وەریگرتووە ،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێگەی بە لیتوانیا و لاتڤیا و ئیستۆنیا داوە مووشەک و چەکە دروستکراوەکانی ئەمەریکا ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە،بەپێی ڕێکەوتنەکانی گواستنەوە بۆلایەنی سێیەم ڕێگە بە ئیستۆنیا دەدات موشەکی دژە تانک (جاڤلین ) بۆ ئۆکرانیابگواسرێتەوە، لە کاتێکدا لیتوانیا ڕێگەی پێ دەدرێت مووشەکی (ستێینگەر) بۆ لایەنی سێیەم بنێرێت

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوە دووپاتیکردەوە کە حکومەتی ئەمریکا ڕێگەی بە لیتوانیا و ئیستۆنیا و لاتڤیا و بەریتانیا داوە کە چەکە دروستکراوەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەبکەن ، بەڵام وردەکاری لەسەر جۆری چەکەکان هیچ ڕوونکردنەوەی لەبارەوە نەدا

لە ژێر یاساکانی سنوردارکردنی هەناردەکردن، دەوڵەتەکان پێویستە ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوە بەدەست بهێنن پێش گواستنەوەی هەر چەکێک کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆ لایەنی سێیەم ڕەوانەبکرێت.

سۆران حەسەن

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی بۆردومانکردنی شاری هەڵەبجەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە چەکی قورس دەدەن ،ڕوسیاش هۆشداری دەدات

nusar1

دکتۆر نوورەدین خۆشناو: هەرێمی کوردستان لەو شوێنە دەگمەنانەی دونیایە کە ئەو هەموو پەیوەندییانەی هەیە 

KDC
KDC

FREE
VIEW