KDC

بزانە ساڵی رابردوو ئێران چەند هاووڵاتی کوردی لە سێدارە داوە

لە ساڵی ڕابردوو لانیکەم، 48 هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەکانی کوردستان و باقی شارەکانی دیکەی ئێران، لە سێدارە دراون.

بە گوێرەی ئاماری تۆمارکراوی نێوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021ی زایینی، لانیکەم سزای سێدارەی 48 هاووڵاتی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە و ئورمیە جێبەجێ کراوە، کە ناسنامەی 47 کەسیان بۆ رێکخراوەکە ئاشکرا بووە، لەو ژمارەیە، کەسێکیان بەندکراوی سیاسی بووە و، کەسێکیان لە تەمەنی مێرمنداڵی تووشی تاوان بووە.

حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیران لە دادگایەکی نادادپەروەرانە و ناڕوون و، بە شایەتی پارێزەرەکان و ئەندامانی بنەماڵەکەی، هەروەها ئەو تۆمارێکی ڤیدیۆیی خۆی لە گرتووخانەی نێوەندی سنە لەسێدارە درا.

سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی لە کاتێکدا جێبەجێ کرا، کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار داوایان لە حکوومەتی ئێران کرد، کە جێبەجێکرانی سزاکەی ڕابگرن، لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە فەرمانی ڕاستەوخۆ و چاوەدێری سەرۆکی دەزگای دادی سنە، سەید حسێن حسینی و داواکاری گشتی سنە، محەمەد جەباری جێبەجێ کرا.

هەروەها، لە ساڵی 2021 دا، سەجاد سەنجەری تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی کرماشان، کە لە تەمەنی 15 ساڵان تووشی تاوان ببوو، دوای 10 ساڵ بەندکران، بە شێوەیەکی نهێنی و بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی، لە گرتووخانەی نێوەندی ئەو شارە لەسێدارە درا

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

KDC

نەخۆشییەكی مەترسیدار لە عێراق سەریهەڵداوە و حاڵەتی مردن تۆمار دەکرێت

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سێیەم کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەی سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW