KDC

لەبەر ئەوەی ئامادە نابێت ماسک ببەستێت فڕۆکەیەک بە 129 سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە

هێڵی ئاسمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی لە مەیامیەوە بۆ لەندەن فڕیوە و لە نێوەڕاستی فڕینیدا یەکێ لە سەرنشینەکانی ڕەتی کردووەتەوە، کە ماسکی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستێت، گەڕاوەتەوە.

هێڵی ئاسمانی ئەمەریکایی دەڵێ، فڕینی ژمارە 38ی لە مەیامیەوە بۆ لەندەن بە فڕۆکەی بۆینگ 777، 129 سەرنشینی هەڵگرتبوو، گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەیامی، ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە سەرنشینێک ڕەتی کردووەتەوە، پابەند بێت بە بەستنی ماسک.

هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا گوتیان، کە سەرنشینەکەیان لە لیستی ئەو کەسانە داناوە، کە گەشتکردنیان لێ قەدەغەیە.

___

ئێران.. خۆپیشاندانێکی نوێ بۆ پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاو

KDC

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

nusar1

ڤیەنا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانیان لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران ئەنجام دا

nusar1
KDC

FREE
VIEW