KDC

کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

دوێنێ هەینی لە چوارەم خولی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لە شاری جنێفی سویسرا، بێ هیچ بەروپێشچوونێک کۆتایی هات.

بە گوێرەی هەواڵی بی بی سی، هەریەکە لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و، سێرگی لاڤرۆڤ بە جیا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند لێدوانیان داوە، بلینکن لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ڕایگەیاند: کە داوای لە لاڤرۆڤ کردووە بیسەلمێنێت کە ڕووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای نییە و، دڵنیاشی کردەوە کە واشنتن لە هەفتەی داهاتوودا بە نووسراو وەڵامی مۆسکۆ سەبارەت بە داواکارییەکانی دەداتەوە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پەیامنێرانی ڕوونکردەوە، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی پتەو بۆ خولێکی دیکەی دیپلۆماسی، بەڵام ڕەوتی ڕووبەڕووبوونەوە و واشنتن و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە وەڵامدانەوەیەکی یەکگرتوو و، پتەو، بۆ هەر کردەوەیەکی دوژمنکاری دژی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە هەبێت.

لاڤرۆڤ دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لە سەرەتادا بە بلینکنم گوت، کە ئێمە هەمیشە ڕامانگەیاندووە پلانمان بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نییە و، هەرگیز هەڕەشە لە گەلی ئۆکرانیا ناکەین.

لایەنی ئەمەریکا چەندین بەڵگەنامەی پێشکەشکردووەوە ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیایان کردووە، واشنتۆن بە پێویستی دەزانێ سەرنج بخاتە سەر پێشنیارەکانیان، دوای ئەوەی ئەوان گفتوگۆیان لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا کردووە،

هەروەها مۆسکۆ زانیاری لەسەر دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا و زیادبوونی ژمارەی ڕاوێژکارە سەربازییەکان پشتڕاستکردۆتەوە.

لە کۆتاییدا وەزیری دەروەی ڕووسیا، بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای بۆ کۆبوونەوە لە مۆسکۆ کرد.

سۆران حەسەن

___

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

nusar1

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا مەسیحیەکان دەکەن

nusar1

رێبەر ئەحمەد: بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام هەموو رێککارێک دەگرینە بەر

KDC
KDC

FREE
VIEW