KDC

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەركان ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دوو هەزار تۆمەتبار بە تۆمەتەكانی بە كارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، هاوکات دەست بەسەر ٢١ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار دیناری ساختەی عێراقیشدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەركان، ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵی ۲٠۲۱ی بۆ مێدیا و رای گشتی بڵاوكردەوە و، ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەزار و ٩٤٣ تۆمەتبار دەستگیركراون، هاوکات دەست بەسەر بڕی ٢١ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار دیناری ساختەی عێراقی و ٤٤ هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ٧٠٠ یۆرۆی ساختەدا گیراوە .

ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ۲٠۲۱ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان

*دەستگیرکردنی ۱۹٤۳ هەزار و نۆسەد و چل و سێ تۆمەتبار
۱ـ ئەو تاوانبارانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا یەکلاییبووەتەوە و سزادراون، ۸٦۳ هەشت سەد و شەست و سێ تاوانبارن
۲ـ ئەو تۆمەتبارانەی بە دەستەبەر ئازادکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە ۱۹٤ سەد و نەوەد و چوار تۆمەتبارن
۳ـ ئەو تۆمەتبارانەی لە دادگا ئازادکراون لەبەر کەمی بەڵگەی تاوان لە دژیان ۳۳ سی و سێ تۆمەتبارن
٤ـ ئەو تۆمەتبارانەی بە فەرمانی دادگا سنوور بەدەرکراون ٦۱ شەست و یەك تۆمەتبارن

*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ۳۷٤,۷۲۹ سێ سەد و حەفتا و چوار کیلۆ و حەوت سەد و بیست و نۆ گرام ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:

۱ـ بڕی ۷۷۸ ,۱۷۲ سەد و حەفتا و دوو کیلۆ و حەوت سەد و حەفتا و هەشت گرام، هێرۆیین
۲ـ بڕی ۸۳,۷۸٦ هەشتا و سێ کیلۆ و حەوت سەد و هەشتا و شەش گرام، تلیاك
۳ـ بڕی ۹٦,۱٤۱ نەوەت و شەش کیلۆ و سەد و چل و یەك کیلۆ گرام، کریستاڵ
٤ـ بڕی ٥٦۲ ,۱٤ چواردە کیلۆ و پێنج سەد و شەست و دوو گرام حەشیش
٥ـ بڕی ٤,٤۳۸ چوار کیلۆ و چوار سەد و سی و هەشت گرام، جامایکا
٦ـ بڕی ٠۲٤، ۳ سێ کیلۆ و بیست و چوار گرام، ماریجوانا

*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٥٦۲،٥٠٠ پێنج سەد و شەست و دوو کیلۆ و پێنج سەد گرام، توتنی هیندی تۆباکۆی تێکەڵکرا و بە حەشیش
*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٤۷،۳۷۸ چل و حەوت هەزار و سێ سەد و حەفتاو هەشت، شیت حەبی پزیشکی هۆشبەر

۱ـ بڕی ۱۳٤٠ هەزار و سێ سەد و چل شیت، حەبی هۆشبەری کلۆنازپام
۲ـ بڕی ۳٠،۸۱٠ سی هەزار و هەشت سەد و دە شیت، حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ
۳ـ بڕی ٤۲ چل و دوو شیت، حەبی هۆشبەری B2
٤ـ بڕی ۱٥۲ سەد و پەنجا و دوو شیت، حەبی هۆشبەری میتادۆن
٥ـ بڕی ۱۲،۸٦۷ دوازدە هەزار و هەشت سەد و شەست و حەوت شیت، حەبی هۆشبەری سۆمەدریل
٦ـ بڕی ۲۱ بیست و یەک شیت، حەبی هۆشبەری تریڤین
۷ـ بڕی ۱۱ یازدە شیت، حەبی هۆشبەری دیازپام
۸ـ بڕی ۱۳٥ سەد و سی و پێنج شیت، حەبی هۆشبەری x
۹ـ بڕی ۱۷۲ سەد و حەفتا و دوو شیت، حەبی هۆشبەری جۆراو جۆر

*دەستبەرسەداگرتنی بڕی ۲۱,۹۸٥,٠٠٠ بیست و یەک ملێۆن و نۆسەد و هەشتاو پێنج هەزار دیناری ساختەی عێراقی
*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٤٤,۱٠٠ چل و چوار هەزار سەد دۆلار ی ئەمەریکی ساختە
*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ۷٠٠ حەوت سەد یۆرۆی ساختە

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەوڵی بەدەستە خوشک کردنی هەولێر و ناشڤێڵ دەدات

nusar1

سوید سزای قورستر بەسەر هەرزەکارانی تاوانکار دەسەپێنێت

KDC

داواکاری گشتی پێشووی نێودەوڵەتی کارلا دێل داوای دەستگیرکردنی پۆتین دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW