KDC

لە ماوەی یەک مانگدا ئێران 75 پێشێلکاری بەرانبەر بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم 75 کردەوەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراون.

بە ئامارێکی نوێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوو، لانیکەم 75 کردەوەی پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان بەو شێوەی خوارەوە تۆمارکراون:

کۆڵبەران 11 حاڵەت

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، 11 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی، کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە، ئەو کەسە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

هەروەها، 10 کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون، کە 7 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون، هاوکات 2 کەسیان بە هۆی تەقینەوەی مین و کەسێکیان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە، کە سێ کۆڵبەری خەڵکی ئورمییە، نزیکەی 10 ڕۆژە بزر بوون و چارەنووسیان نادیارە.

سێدارە و گیان لە دەست دان لە گرتووخانە 13 حاڵەت

هەر لەم مانگەدا لانیکەم 12 بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی ئورمییە، ئیلام و لوڕستان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دراون.

هەروەها، لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی نێوەندی ئەهواز، بە هۆکارێکی نادیار و گوماناوی گیانی لە دەستداوە.

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین 12 حاڵەت

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم 10 هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بانە، سەقز، دێهلۆڕان، مێهران و نەوسوود، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی، کە 2 کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها، کچێکی 8 ساڵەی خەڵکی ماکۆ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و، خوشکە 16 ساڵەکەشی بریندار کراوە.

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم 37 حاڵەت

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم 27 هاووڵاتی کورد کە دوو کەسیان ژن بوون، لەلایەن نێوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، 10 چالاکوانی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سەرجەم سزای 26 ساڵ و یەک مانگ و دوو ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

___

نرخی دراوەکان

KDC

هەفتەیەکی نوێ لە یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا
یاریەکانی ڕۆژی شەممە

KDC

تەندرووستى سلێمانى دوو مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن دادەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW