KDC

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆراو لە ئۆمیکرۆنەوە دەدۆزرێتەوە

دوای ئەوەی لە دانیمارک جۆرێکی نوێی گۆڕاو لە ئۆمیکرۆن دۆزرایەوە، دەستەڵاتی تەندروستی سوید ڕایگەیاند، 481 حاڵەتی ئەو جۆرە گۆڕاوە نوێیە لە ئۆمیکرۆنیان لە وڵات دۆزیوەتەوە.

ئەو جۆرەی کە لە ئیمیکڕۆن درووست بووە ناوی BA.2ی لێنراوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی سڤینسکا داگبلادێت، ئەم جۆرە نوێیە بە هەریەکە لە سوید و نەرویجدا بڵاودەبێتەوە.

ڕۆژنامەی داگێنس نایهتەر، لە زاری دەزگای تەندروستی گشتی سویدەوە، دەڵێت تا ئێستا 481 حاڵەتی ئەم گۆڕانکاریە لە سوید پشتڕاست کراوەتەوە و ڕێژەکەش لە زیادبووندایە.

هێشتا ڕوون نیە کە تایبەتمەندیەکانی جیاوازی ڤایرۆسە نوێکان چین، بەڵام بڵاوبوونەوەی خێرا لەوانەیە مانای ئەوە بێت، کە ئەم گۆڕاوە نوێیه لە ئۆمیکرۆن جیاوازترە.

توێژەر ئاندەرس فۆمسگارد، پێیوایە کە مەترسی ئەوە هەیە، ئەو کەسانەی کە پێشتر تووشی ئۆمیکرۆن بوون، بەم زووانە تووشی جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسەکە دەبن.

___

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 25 کەس گیانیان لەدەستدا

KDC

متمانەی هاووڵاتیانی سوید بەرانبەر تەندروستی وڵاتەکەیان دژی کۆرۆنا کەم بووەتەوە

nusar1

مۆسکۆ :ئەلێکس نافالینی بەرهەڵستکاری پۆتین دادگایی دەکرێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW