KDC

بەرگی پێنجەمی ڕۆژژمێری پێشمەرگە .. محمد حاجی محمود

.. ئەوەی پێم بکرێت لەهەر بوارێك دا .. خزمەت کردن بە میللەتی کورد بێت ، ئەوا ئامادەم بیکەم بە بێ دوودڵی ..

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2022 له‌ شاری سلێمانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌رگی پێنجه‌می ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڵاوکردەوە ، بەرگی (پێنجەمی) کتێبی ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک بریتی یە لە یاداشت و یادەوەریی و زانیاری و بەڵگەنامە مێژووییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی و خەباتی پارتی زانی پێشمەرگەی کوردستان .
پەشیمان بونەوە نی یە لە ڕابردوو ، بۆیە پێویستە ڕاستی یەکان وەکو خۆیان بنوسرێتەوە و باسی لێوە بکەین ، بەرگی پێنجەم کۆتا نامەو مێژوو وە پەرتووك نی یە لە دەستەو خامەی پێشمەرگەی کوردستان محمد حاجی محموود ، بەڵکو تەواوکەری هەموو بەشەکانی تری ڕابردووە کە باس لە ٢٠ ساڵ و پتری مێژووی گەلێك دەکات کە لە زەوی یە سووتاوەکانەوە سەنگەری گرتووە ، ڕۆژژمێری پێشمەرگە کۆمەڵێك ڕاستین کە لە ڕوانگەیەکەوە نووسەر باسی لێوە کردووە ، مەبەستم لە ڕوانگەیەکەوە چونکە کارەساتی هەکاری بە بەشداری ٧٠٠ پێشمەرگە بۆ هێنانی چەك و تەقەمەنی و گەڕانەوەی ٧ پێشمەرگە ئەمە ڕوویەکی ئەو ڕووداوە مێژووی یەیە کە نووسەر باسی لێوە کردووە ، لەکاتێکدا ڕاستی ڕووداوەکان دروست بوونی شەڕی براکوژی بووە لە ناوچەکەدا ، وە سەرکردایەتی حزبی سوسیالیست بوون بە قوربانی لەو شەڕەدا ، لەگەڵ ئەوەی کە پلانێکی شاراوە لەو نێوەندا هەبووە ، لاپەڕە شاراوەکان کەس باسی لێوە نەکردوە بەقەدەر ئەوەی کە جەنابی محمد حاجی محمود باسی لێوە دەکات لەبەرگەکانی ڕۆژژمێری پێشمەرگەدا ، لەهەندێك جێگادا یان بەردواردا مێژوو ڕاستی خۆی نازانێت ، بۆیە کار ئەکتەرە حزبی یەکان بوون بە پاڵەوان ! پاڵەوان کێ یە ؟ گۆڕانکاری یەکان هیچ کات سوودی لێ وەرنەگیرا ، ئەزموونەکانی هەرەس هێنان و خەباتی زەوی یە سووتاوەکان هیچ کات نەبوون بە وانەیەك و حزبەکان سوودو پەندی لێ وەربگرن .
جەنابی کاک محمد حاجی محمود دەڵێت (( ئێمە دەبێت شەڕی سنووری کوردستان بکەین ، نەك بچووك کردنەوەی )) .
لەبەرگی پێنجەمی ڕۆژژمێری پێشمەرگە باس کردنە لەو ڕووداو کۆبونەوەو دیدارە سیاسیانەی کە ڕووداوەکان بە پەلە تێ دەپەڕن وە چۆن مامەڵە دەکەیت لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە ڕویان داوە لە ڕابردوودا ، لەهەمان ڕۆڵ و بیر کردنەوەو ووتووێژی کەسایەتی یەکان و بەرپرسەکان لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا ، کۆمەڵێك لە نامە گۆڕینەوە و بەڵگەکان و دیکومێنتاری کە کەم کەس هەیە لەم سەدەیەدا بتوانێت ئەو ڕاستیانە قبووڵ بکات ، بێگومان باس کردن لەو بەشەی کە خۆی ئاگادارە وە زۆر بابەت هەیە کەسایەتی یەکان یان پێشمەرگەکان ناتوانن باسی لێوە بکەن ، بۆیە لەم بەرگەو لەبەرگەکانی پێشوودا ڕووی ڕاستی ڕووداوەن وەڵا کراون و بە ڕاست و دڵسۆزی یەوە خستویەتی یە ڕوو بۆ میللەتی کورد ، پەردە لادان لەسەر ڕووداوەکان و نهێنی یە شاراوەکان باس لەوەیە کە ڕاستی یەکان وەکو خۆی بنوسرێتەوە نەك هەر شتێك بە حەزو ئارەزوی خۆیان ، زۆر پێویستە بەرگەکانی تری ڕۆژژمێری پێشمەرگە چاپ بکرێتەوە وە لەنێو زانکۆو کتێبخانە گشتی و فیدراسیونەکاندا بوونی هەبێت ، چونکە ئەم هەوڵانە بۆ هەتاهەتایی لە مێژووی میللەتی ئێمەدا دەمێنێتەوە ، بێجگە لەوەی کە نەوەکانی داهاتوو سوودی زۆری لێ دەبینن لە ڕووی مێژووی یەوە بۆ بەدەست هێنانی توێژینەوە زانستی و سیاسی یەکان .
ئەخێندای بەرگیرفانی پێشمەرگایەتی ڕاستی و دروستی ڕووداوە تاڵ و شیرینەکان و گێڕانەوەی گەشتی پۆل پۆل یان تاکە کەسی و تۆمارکردنیان نوسینەوەی ڕاستگۆیانەی سەردەمی خۆیەتی . کەم کەس هەیە لەم سەردەمەدا بتوانێت بە ڕاشکاوی باس لە ڕابردوو یان بەسەرهاتەکان بەبەڵگەوە باس بکات ، ئەو سنوورەی بۆ شەرم دانراوە هەردەم خۆمانی پێدەشکێنین ئەوجا سنووری ووڵاتەکەمانیش ، من هەردەم سەرسامم بە تێڕوانین و پێش بینیەکانی پێشمەرگەیەك کەهەموو ژیانی کردۆتە قوربانی کوردستان ، هەربۆیە ئەو پشت ڕاست کردنەوەیە بەڵگەی ڕاستیەکانن ، هەر ئەو ڕاستگۆیەش لە مێژووی میللەتێکی هەنجن هەنجن کراودا دەمێنەوە بۆ نەتەوەکانی داهاتوو کە ڕۆژژمێری پێشمەرگەیە لەلایەن بەڕێز جەنابی محمد حاجی محموود وە نوسراوەتەوە .

___

ئەمڕۆ 14/6 لە تەواوی وڵاتی سویسرا ژنان خۆیان بۆ خۆپیشاندانێکی گەورە ڕێک دەخەن

nusar1

کەسایەتی کورد لە نێو کایەی سیاسی وڵاتانی ڕۆژئاوا

KDC

خەونی نەزۆکی ئۆپۆزسیۆن

nusar1
KDC

FREE
VIEW