KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: پێشبینی کۆتایی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

لەگەڵ ئەوەی جەختی لە خۆپارێزی و ڕێکارەکان بەرامبەر مەترسیەکانی شێوە گۆراوی نوێی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کردەوە ،بەڵام پێشبینی کۆتایی پەتایی ڤایرۆس کۆرۆنا دەکات
ڕۆژی یەک شەممە هانس کلۆگە بەرێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگەیاند : به‌مزووانه‌ ڤایرۆسی شێوە گۆڕاوی نوێ (ئۆمیكڕۆن) له‌ ئه‌وروپا كۆتایی دێت
هانس كلۆگه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: تا مانگی سێ داهاتوو ،لەسەدا 60 ی دانیشتووانی ئه‌وروپا تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ده‌بن و بێگومان تا ئه‌و كات تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌بنەوە.
كلۆگه‌ بە ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسای ڕاگەیاند : دوای ئه‌م كاته‌ هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌وروپا به‌رگریی دژی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له‌ جه‌سته‌یدا په‌یدا ده‌بێت و ئیتر ورده‌ ورده‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ناو ده‌چێت،ئه‌گه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ دووباره‌ خۆی نه‌گۆڕێت و شێوەیەکی تری گۆراوی کۆرۆنا سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه

جێی ئاماژەیە پێش چەند هەفتەیەک زانایان شێوەک لە شێوە گۆراوی ئۆمیکرۆن دەستنیشان کردووە ،کە ناوی زانستی BA.2 لێنراوە ،کە شێوەیەکە لە شێوە گۆراوی ئۆمیکرۆن BA.1 .کە بە نەوەی نوێی ئۆمیکرۆن ناسراوە
ئەم شێوە نوێیە BA.2لەوڵاتی هیندستان و دانیمارک دۆزراوەتەوە،هەروەها چەند حاڵەتێک لە فەڕەنسا دەستنیشان کراوە
لەبەرئەوە زانایان تائێستا لە نیشانەو کاریگەریکەیان زۆر لەسەر نازانرێت ،بەڵام زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بە خێرا بڵاوبونەوەی بەڵام مەترسی یاخود زۆر کاریگەریان کەمە ،تائێستا هیچ پرسیارێکی نوێ لەسەرڤاکسینەکان هەڵناگرێت

سۆران حەسەن

___

ناڤاندا رەڤەدندا کوردستانی ل باژارئ کالگاری ئاهنگا نەوروزئ ل دارخست

nusar1

پەرلەمانی ھۆڵەندا جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکانی بەفەرمی ناساند

KDC

لە سەرەتای جەنگەوە ڕوسیا ژمارەی فرۆکە ونبووەکانی ئاشکراکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW