KDC

ئێران ئامادەیە راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا کۆببێتەوە

لە گۆڕانکارییەکی نوێدا وەزیری دەرەوەی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدلڵا لیهان، ڕایگەیاند: گەر پێویستبێت ئەوا ئێران ئامادەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا لە بەرانبەر بەرەو پێشچوون بۆ ڕێکەوتن لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران گفتوگۆ بکات.

تۆڕی هەواڵی ئاڕتی ڕووسیا بڵاوکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی تەلەفیزۆنیدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئێران ڕاستەوخۆ گفتگوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکات، بەڵام ئەگەر لە کاتی پڕۆسەی دانوستاندا بگەینە ئاستێک کە ڕێککەوتنێکی باش و گەرەنتی هەبێت، ئەوا ئەوان لە بەرنامەی کارەکەیاندا پشتگوێی ناخەن.

لە مانگی چواری ساڵی 2021 لە ڤینای پایتەختی نەمسا، زنجیرەک گفتوگۆ لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران، بە ئامادەبوونی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و ڕووسیا و چین کراوە و، ئەمەریکا بە ناڕاستەخۆ چاودێری کۆبونەوەکانی کردووە.

جێی باسە ئەمەریکا لە ساڵی 2018 لە سەردەمی سەرۆکی پێشوو، تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆن بایدن وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە، هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامەی ناوکی ئێران ڕاگەیاند، هەروەها مانگی چواری پار ساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەڕی دانوستانیان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو، لە لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، بەروپێشچوون لە گفتوگۆکاندا هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەوە نەکراوە.

سۆران حەسەن

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید سوتاندنی شوێنە گشتییەكان ئیدانە دەكات

KDC

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW