KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسە و سەرۆخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شاعیری کورد پەرتەو کرماشانی دەکەن


 
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شاعیری دیاری کورد عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی کۆچی دوایی کرد، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەن.
دەقی پەیامەکە:
وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، کۆچی دوایی شاعیری دیاری کورد و بە شاعیری ناسک خەیاڵی کورد و خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، عەلی ئەشرەف نەوبەتی، ناسراو بە پەرتەو کرماشانی، خەمباری کردین، بە لە دەستدانی کەلێنێکی گەورە کەوتە بواری شیعر و ئەدەبی کوردی، ئەو زیاتر لە سێ هەزار دێڕ بەیتی شیعری هۆنیوەتەوە.
ئەو شاعیر کوردە، کۆمەڵێک بەرهەمی بە پێزی بە زمانەکانی کوردی و فارسی هەیە و، جگە لە شیعرەکانی، کەسایەتی خۆیشی زۆر بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی کرماشان و ناوچەکانی کوردستان بەگشتی و، خۆشەویستییەکی تایبەتی لە دڵی خەڵکی کوردستاندا هەبووە.
بە هیوای ئارامی خانەوادە بەڕێزەکەیانین و لە خودای گەورەش داواکارین، شوێنی عەلی ئەشرەف نەوبەتی بەهەشتی پان و بەرین بێت .

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
25ی1ی2022

___

نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆمار کرد

KDC

ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبنارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد ساز دەکات 

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێگا چارەی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا دەست نیشان

KDC
KDC

FREE
VIEW