KDC

ئێران مەسیحییەکان لە خوێندن بێ بەش دەکات

ئەو مەسیحییانەی کە پیشتر لە گرتووخانەکانی ڕژێمی ئێران بوون، دەڵێن: کۆماری ئیسلامی، مەسیحییە ئیرانییەکان لە زانکۆ و قوتابخانەکانی وڵاتەکە دەردەکات.

ژمارەیەک لە بەندکراوانی پێشووی مەسیحی لە ئێران، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پەروەردە، لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێشێلکردنی مافی خوێندنی مەسیحییەکان لە ئێران، ناڕەزایەتییان دەربڕی و گوتیان: کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێمەی مەسیحییە ئیرانییەکان و منداڵەکانمان لە زانکۆ و قوتابخانەکان دەردەکا و، بێبەشبوون لە مافی خوێندن، یەکێکە لە مافە پێشێلکراوەکانی مەسیحییە ئێرانییەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران.

بەندکراوانی پیشووی مەسیحی لەو بەیاننامەیەدا نووسیویانە: ڕۆژی جیهانی پەروەردە لە ئێران، بیانوویەکە بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییە، کە لە سەدەی 21داین و هێشتا بە هۆی مەسیحی بوونەوە لە ئێران، مرۆڤ لە خوێندن بێبەش دەکرێ و، ئەوەی بڕوای بە ئایینی مەسیحی بێ، بۆی نییە لە قوتابخانە و زانکۆکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی ئێرا‌ندا بخوێنێ، لە حاڵێلکدا لە ڕابردوودا، ئێران مێژوویەکی پڕشەنگداری لەهەمبەر خوێندن و پەرەردەوە و فەرهەنگەوە هەبووە و، بە هاتنی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو بەها پیرۆزانە لەنێو چوون

___

بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕاوێژ دیاریکران

nusar1

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەکوژرێت

KDC

عێراق رێککارەکانی رۆژی دەنگدانی دیاری دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW