KDC

UNHCR پارەی پەرژینیکردنی سنوورەکانی لیتوانیا نادات

کۆنفرانسێک لەسەر کۆچکردن لە لیتوانیا بەڕێوەچوو و، کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، کە رێگری و هەڵسوکەوتەکانی ئەو وڵاتە بەرانبەر کۆچبەران لە سنوورەکانی، نایاساییە، جەختیشی کردەوە کە کۆمسیۆن پارەی پەرژین و تەلی دڕکاوی نادات.

کۆمیساری ئەوروپا بۆ کاروباری نێوخۆ، ئیلڤا جۆهانسۆن، ئیدانەی رێگرییەکانی لە کۆچبەرانی سنوورەکانی ئەوروپا کرد و، بە نایاسایی وێنای کرد، لیتوانیاش یەکێکە لەو وڵاتانە، کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگیراوە، لە هەمبەر هەڵسوکەتەکانی بەرانبەر کۆچبەران.

یۆهانسۆن جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئاشکرایە هەڵسوکەتەکان دژ بە کۆچبەران نایاسایین و، ئەوان مافی پەنابەرێتییان هەیە.

لە هاوینی ڕابردووەوە، هەزاران کۆچبەر، کە زۆربەیان خەڵکی عێراق بوون، هەوڵیانداوە سنووری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا، لە لاتڤیا، لیتوانیا، یا پۆڵەنداوە ببڕن بەرەو ئەوروپای رۆژئاوا.

تەنیا لە لیتوانیا نزیکەی 8200 کەس ڕێگریان لێکراوە لە چوونە نێو سنوورەکەی، هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی، کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بە نایاسایی وێنایان کردووە.

UNHCR پارەی پەرژینەکان و تەلە دڕکاوییەکانی سنوور نادات

حکوومەتەکانی هەر سێ وڵات، بەرگریان لەو ڕێوشوێنانە کرد و گوتیان کە ئەوان تاکە ڕێگای گونجاون بۆ هاتنی لێشاوی کۆچبەرە نایاساییەکان.

ئەو سێ وڵاتە داوای پارەیان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە بۆ دابینکردنی ئەو بەربەستانەی، کە بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ بیلارووس دروستیان کردووە، کە ڕژێمەکەی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە تۆمەتبارکراوە بە ئاسانکاری بۆ لێشاوی کۆچبەران.

بەڵام جۆهانسۆن دژایەتی پارەدانەکە دەکات و دەڵێت: ئەگەر وڵاتانی ئەندام دەیانەوێت پەرژین دروست بکەن، ئەوا دەتوانن ئەوە بکەن، بەڵام پێگەی درێژخایەنی (UNHCR) بۆ پارەدانی دیوارەکان، یا تەلی هەڵواسراوی دڕکاوی نییە.

پاسەوانەکانی سنووری لیتوانیا پێشبینی شەپۆلی نوێی کۆچبەران دەکەن

وەزیرەکانی 14 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، ڕۆژی هەینی لە بەردەم کۆنفرانسێکدا بۆ تاوتوێکردنی کۆچبەران، سەردانی سنووری بەفری نێوان لیتوانیا و بیلارووسیان کرد.

هەفتانەی ئەم دواییە کەمبوونەوەیەکی بەرچاویان بینیوە لە هەوڵدانی بەزاندنی نایاسایی، بەڵام بە گوتەی وەزیری نێوخۆی لیتوانیا، ئاگنی بێلۆتی، ئارام بوونەوەی سنوورەکە چەواشەکارییە و، پاسەوانەکانی سنوورەکە زانیارییان هەیە، کە گرووپێک کۆچبەر کە بە زۆر لەلایەن بەرپرسانی بیلاروسیاوە پارە دەدەن، دەتوانن لە هەر کاتێکدا بێت، بێنە سنوور.

بێلۆتیت داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە زەمینەیەکی هاوبەش لەسەر کێشەی کۆچبەران بدۆزنەوە و، ئەگەر ئەوان بە شێوەیەکی کاریگەرانە بەرگری لە خۆیان بکەن، دەبێت هەمووان ڕازی بن لەسەر ستانداردی نوێ بۆ پاراستنی سنوورە دەرەکییەکان.

___

KDC: لە یادی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات و ھاوڕێکانی

KDC

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا پەیامێک بڵاودەکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW