KDC

سعودییە:بەهۆی بانگەشەی پێغەمبەراتییەوە کەسێک دستگیر دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سعودییە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ڕاگەیاند، کە لە ڤیدیۆیەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە.

پۆلیسی ڕیاز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە دەزگا ئەمنییەکانیان هاوڵاتیەکیان دەستگیرکردووە، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە و، دوور لە ڕەوشتی گشتی، جنێو و دەربڕینی ناشرینی تێدابووە.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێککارەکانی لێکۆڵینەوەیان، دەریخستووە ئەو کەسە لە دۆخێکی نائاساییدا بووە و ئێستا ڕاگیراوە.

___

ئەمەریکا چەند سزایەکی دیکە بەسەر بیلاڕووسدا دەسەپێنێت

KDC

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ پۆڵندا بە پێشلکردنی مافەکانی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات

nusar1

سەرچاوەی سەرەکی ئاوی چیای شنگال وشک دەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW